بەسە
رۆڵەکانمان بەیەکتر بەکوشت
مەدەن

لەبەدیهاتنی
کارەساتەکاندا، مرۆڤە بەویژدان و
نەتەوەیەکان دەکەونە
جولەجول و هەریەکەی بەشێوەیەک
هەوڵی چارەسەری دەدات بۆ
بارودۆخەکە، ئەوەی لەو رۆژاندا
دیتمان لەتەلەفزوێنەکان،
ئازارەکەی کەمتر نەبوو
لەکارەساتی ئەنفال و کیمیا باران و
کۆڕەوەکە، ئازاری ئەو
شەڕە بەردە بۆ مێژوی کورد
زیاترە لە ئازارەکانی تر، ئازارەکانی
تر دوژمن بەرپرسیار بوو، بەڵام ئەم ئازارە
کورد بۆخۆی بەدیهیناوەو وەک
ئەوە وایە کە بۆخۆت چەکوچ
لەدەستی خۆت بدەی.
ئێمە
پێمان وایە سەر وشکی و بێمنەتی
لەیەکترو نەخوێندنەوەی
پەیامی یەکتر، بارودۆخی ئاوا دروست
دەکات و کاروانی کوردایەتی بەرەو
هەڵدێر دەبات و دوژمنانمان پێ خۆشدەکات،
ئەگەر باسی پێش ساڵانی
نەوەتەکانیش نەکەین،
لەدوای ساڵی ١٩٩١ وە،
ئەو پێنج کەسایەتیەی
سەرەوە هەریەکەی
بەشێوەیەک فەرمانڕەوای و
پێشڕەوایەتی ئەو بەشەی
خوارووی کوردستانیان کردوەو لەو بیست
ساڵەی فەرمانڕاوایشیاندا
دەیان دەیان کارەساتی جۆراو
جۆریان بەسەر کورد دا هێناوە،
بۆخۆیان هاوسفرەی خواردنی داهاتی
کوردستانن و رێز لەیەکتر دەگرن و قاقا
لەگەڵ یەکتر لێدەدەن،
لەولاشەوە مناڵی خەڵک
لەیەکتر هاندەدەن بۆ
دەسەڵات تازە کردنەوەو
هەڵلوشینی ئەو داهاتانەی کە
بەناوی کوردەوە دەستیان
دەکەوێت.
شتێکی زۆر
سەرسوڕهێنەرە کە
دەوڵەتی کوردستان تاکو ئەم نوسینە،
لە داهاتی گەلی کورد ملوێنان دۆلار
دەداتە تێکڕای سەرکردایەتی
حیزبە کوردیەکان، هەر هەموشیان
دەزانن کە ئەوە بەشێکە
لەگەندەڵی و کارێکی
نایاساییە لەناو کۆمەڵگای
نێونەتەوەیدا، بەڵام چەند
کەسانێک لەسەرکردایەتی ئەو حیزبانە
ئەو داهاتە دەخۆن و
لەخەڵکیشی ئاشکرا ناکەن، کاک نەوشیرەوان و کاک
سەلاحەدین و کاک عەلی باپیریش
وەک سێ حیزب و کۆمەڵ و رێکخراو
مانگانە بەشی خۆیان وەر دەگرن،
لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە،
ئەگەر کاک مەسعودو مام جەلال و
دەوڵەتی کوردستان ئەو سێ برادەرە
بەنەیاری خۆیان دادەنێن،
بۆچی ئەو پارەیان دەدەنێ ؟،
هەمان پرسیاریش لەو سێ برادەرە
دەکرێ و دەگوترێ کاتێک ئێوە باس
لەگەندەڵی دەکەن، بۆچی
ئەو پارەیە وەردەگرن ؟، مەگەر
نازانن ئەو پارەیە ماڵی
میلەتەو لە تێکڕای
حیزبەکان حەرامە ؟.
بەسە
با بەس بێ، هەر
هەموتان بیست ساڵە
هەریەکەی بەشێوەیەک
دەسەڵاتداریەتیتان کردوەو هەر
هەموتان خۆتان کردۆتە ملوینەرو
سەرکەوتوش نەبو ون لە بەرێوە
بردنی وڵات، تاقی کردنەوەی خۆتان
داوەو دەرنەچوو ون لە تاقیکردنەوەکەدا،
گەلی کورد داوای دورکەوتنەوەی
هەموو لایەکتان دەکات.
گەلی کورد
دەیەوێ ئەو بارودۆخە
سیاسیەی ئەمڕۆی
لەدەست نەچی، ئەو
هەڵسوکەوتەی کە هەموتان
دەیکەن، لەناوبردنی دەستکەوتی
سیاسی و بەرەو هەڵدێر بردنی
کاروانی کوردایەتیە، پاراستنی
مناڵی خۆتان و بەکوشتدانی رۆڵەی
خەڵک بەیەکتر، دوارۆژێکی روناک
بۆ کورد پەیدا ناکات.
تکاتان
لێدەکەم بە تێکڕا ئەو نامەم
بخوێننەوەو هەموو لایەکتان هاوکاریم
بکەن بۆ دروستکردنی کومیتەیەکی
بەویژدانی بێلایەن بۆ
دورخستنەوەی ئێوەو
بەدیهێنانی دەسەڵاتێکی
ئاگرکوژێنەوەو گوڕینی بارودۆخەکە
لەشەڕی خۆبەخۆوە بۆ
بیرکردنەوە لە یەکگرتنەوەی
کوردستان و دروستکردنی دەوڵەتێکی
کوردی.
سەردار
پشدەری لەندەن ٢٠ – ٤ –
٢٠٠١
دەنگی
نەتەویی
پێتان
دەڵێ بڕۆن بڕۆن بەبێ
خوێنرێژی

هەر حەوت
ساڵ جارێک نامەیەکی کراوەم بۆ
مام جەلال و کاک مەسعود ناردوەو پێم ووتوون
هەڵە سیاسیەکانی رابردوتان و
نەزانی لە بەرێوەبردنی وڵات،
وای لەکۆمەڵگای
نێونەتەویی کردوە کە
دەرگای سیاسی لە ئیوە دابخات و
ئێوەش زۆر بێویژدانانە بۆ
پاراستنی دەسەڵاتداریەتی خۆتان
هەل و مەرجی سیاسی نێونەتەوەیی
لەدەست کورد دەدەن.
وا
ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی
سیاسی نێونەتەوەی هاتۆتە
ئاراوەو ئێوەش جارێکی تر
بەپشتیوانی داگیرکەرانی کوردستان
چۆکتان لەبەرانبەر بە کورد چەقاندوەو
ناتانەوێ بەبێ خوێنڕێژی
کورسیەکانتان بەجێ بهێڵن، بۆچ نازان
کەناتوانن هیچی تر کورسیەکەی
خۆتان بپارێزن و ئەوهەڵوێستەتان
دەبێتە هۆی لەناوچونی ئەو
ئەزمونەو دڵگرانی ئەمەریکاو
بەریتانیاو کشانەوەیان لەوڵات و
گەرانەوەی دەسەڵاتی
داگیرکەران بۆ ئەو بەشە ئازادکراوەی
کوردستان.
دەنگی
نەتەوەیی
کە دەنگێکی بێلایەنەو داوی
بەلانانی ئێوە و دروستکردنی
دەسەڵاتێکی تازەی پاک و خاوێن
دەکات، دەنگێکە کە خۆی
بەدوژمنی کەس نازانێ و دەستی سور
نیە بەخوێنی کورد‌و دۆلارێکی
کوردی پێنەبڕاوەو مڵک و ماڵی
خەڵکی داگیرنەکردوەو ئەگەر دەسەڵاتیشی
بکەوێتە دەست، پارتی بازی ناکات و دژی
کورد کوژی رادەوەستێ و بەم شێوە
وڵات بەرێوە دەبات:
هەنگاوی
یەکەم:
١ –
پکهێنانی کۆمیتەیەکی بیست
و پێنج کەسی لە پیاو و ئافرەت پاک و
خاوێن کە هیچ داوایەکی
ناوخۆیی و نێونەتەوەییان
بەدواوە نەبێ و بەشداری نەکردبی
لەبەرپرسی هیچ حیزبێک و
دەسەڵات و دەوڵەت لە بیست
ساڵەی رابردوودا بۆ وەرگرتنی
دەسەڵات و لەماوەی یەک مانگ دا دەوڵەتێکی
کاتی یەک ساڵی پێک دەهێنێت
و ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردن.
هەنگاوی
دووهەم:
٢ –
پێکهێنانی دادگایەکی
بێلایەنەی پاک و خاوێن وەک
دەسەڵاتێکی دادوەری بۆ
بەرێوەبردنی وڵات.
هەنگاوی
سێهەم:
٣ – ئازاد کردنی
رادوێ و تەلەفزوێن و رۆژنامەو
گۆڤارەکان بە ئەندازەی
وڵاتە دیموکراتیەکانی دنیا، ئەو
میدیا ئازادانە دەبنە چاو‌دێر
بەسەر گەندەڵی کۆن و تازەدا.
هەنگاوی
چوارهەم:
٤ – بۆ
ماوەی ساڵێک تا هەڵبژاردن،
بەرێوەبەرایەتی
سەرۆکی هەرێم دەخرێتە دەست
پیاوان و بەرێوەبەری
دەوڵەت دەدرێتە ئافرەتان و
ئافرەتێک دەکرێتە سەرۆک
وەزیر.
هەنگاوی
پێنجەم:
٥ –
یەکەم بڵاوکراوی دەسەڵاتی
تازە بۆ بەرزکردنەوەی پلەی
ژیانی هەژاران و کەم کردنەوەی
موچەی خواپێداوەکان، دەوڵەت کرێ
خان‌و بۆ هەموو کرێچیەک دەدات و
موچانەی هەموو لایەکیش لە
سەرۆکی هەێمەوە بۆ
سەرۆک وزییر و هەژارێکی کورد وەک
یەک دەبێتە مانگی چوارسەد دۆلار.
هەنگاوی
شەشەم:
٦ –
پێداچوونەوە بە تاپۆی ئەرزو
خانوەکاندا دەکرێت لە ساڵی
١٩٩٠ وە بۆ ئەمڕۆ،
مڵکوماڵی داگیرکراو دەگەرێتەوە
بۆ دەوڵەت و خاوەنەکانی
خۆیان.
هەنگاوی
حەوتەم:
٧ –
پێداچوونەوە بە پیوەندی
لەگەڵ داگیرکەرەکانی کوردستان،
بەتایبەتی لەگەڵ بەغدا.
هەنگاوی
هەشتەم:
٨ –
هەوڵدان بۆ تێکەڵ کردنەوەی
هەر شوێنێک کە کوردی لێیە
لە ناو عێراقدا بەو سێ
پارێزگایەیەی کە پێی
دەگوترێ ئەزمونی کوردستان.
هەنگاوی
نۆهەم:
٩ –
دەسەڵاتی تازە دەست لە
داگیرکەران هەڵدەگرێ و
دەبێتە هاوکاری کوردەکانی هەموو
بەشەکانی تری کوردستان بۆ راپەرین و
خۆ رزگار کردن و یارمەتیدانی تێکڕای
کوردە ئاوارەکان لە هەر شوێنێکی
دنیادا، دەوڵەتی تازە ساڵی
جارێک کرێی تەیارە بۆ هەموو
کوردێک دابین دەکات بۆ
سەردانەوەی وڵات.
هەنگاوی
دەیەم:
١٠ – دەسەڵاتی
تازە پێشوازی لە ئەمەریکاو
بەریتانیاو ناتۆ دەکات بۆ
کردنەوەی بنکەی سەربازی لەو
بەشە ئازادکراوەی کوردستان.
دەنگی
نەتەوەی بەبێ ترس و ژێر
دەستەی، دەیەوێ
رێڕەوی رەورەوەی
سیاسی و بەرێوەبەرایەتی
کورد بەرەو پێش بەرێ و
بەشێوەیەکی زانستی سەردەم
فەرمانڕەوای دەکات و هەوڵ دەدات
بۆ یەکگرتنەوەی کوردستان و
بەدیهێنانی دەوڵەتی
سەربەخۆ.
سەردار
پشدەری
لەندەن 17 – 2 – 2011
خۆتان
رێکخەن بۆ راپەرین

بێویژدانەکانی بیست ساڵەی رابردوو
پێیان وایە: خەڵکە
بەویژدانەکان ترسەنۆک و نەزانن، نازانن
وڵات بەرێوە بەرن، بێویژدانەکان
لە بیست ساڵەی رابردوودا
تاقیکردنەوەی بەرێوەبردنی
وڵاتیان داوە، سەرکەوتوو نەبوون لە
بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی
سیاسی و رێکخستنی کۆمەڵگاو
بەدیهێنانی یەکسانی لەناو
کۆمەڵگا.
بەویژدانەکان ناتوانن لەوە زیاتر دان
بەخۆیاندا بگرن، کاتێک دەبینن
بێویژدانەکان لە راپەڕینی
١٩٩١ دا خاوەنی دە دینار نەبوون،
بەڵام بەبێ بیرنەکردنەوە
لە دوارۆژی کورد، هەموو هەوڵ و
تەقەڵایان بۆ باخەڵ پڕکردن و
داگیرکردنی مڵکوماڵی خەڵک و
دەوڵەت بەکارهێنا، خۆیان کردە
ملوێنەرو خەڵکە بەویژدان و کورد
پەروەرەکانیشیان دەمکوت کرد.
وا
ئەستێرەی ئەو خەڵکە
بەویژدان و سەربەرزانە هەڵهات کە
ئامادە نەبوون سەری خۆیان شۆڕ
بکەن بۆ پارەو دەسەڵات، ئێمە
پشیلەی دەستەمۆ کراو نیین
کە ئەگەر کوتە گۆشتێکمان بۆ
نەهاوێن بمیاوێنین و ئەگەر بۆتان
هاویشتین بێدەنگ بین.
دەنگی
نەتەوەیی دەنگێکە داوای
دوورخستنەوەی هەموو ئەو خەڵکە
بێویژدانانە دەکات کە لە بیست
ساڵی رابردوەوە دەسەڵاتیان
لەدەست دابووەو ٧٥% ی کوردەکانی
ئەو بەشەی خواروی کوردستانیان
خستۆتە پشت گوێ و خوێنەکەیان
دەمژن.
ئێمە لە
٢٩ – ١ – ٢٠١١
نامەیەکی کراوەمان بۆ
دەسەڵات نارد، کە وێنەی
نامەکە لە خوارەوە دانراوە، داوامان لە
کاک مەسعودو مام جەلال کرد کە دەست لە
دەسەڵات هەلبگرن بۆ خەڵکانی
بەویژدانی هیچ پێنەبراو، لەبەر
ئەوەی بەزمانی زبر نامەکەمان
نەنوسیبوو، بایەخیان بە
نامەکەمان نەدا، وا جارێکی تر کاک مەسعودو
مام جەلال ئاگادار دەکەینەوە، ئەگەر نامەکەی پێشومان
نەخوێنێتەوە و بەبێ کێشە
دەست لەدەسەڵات هەڵنەگرن، ناچار
دەبین رێگاکان ببەستین و لەهەموو شار‌و
گوندەکان مەشخەڵی راپەڕین
بەرز بکەینەوەو داوی دادگایی
کردنتان بکەین و سامانی کورد لە ئێوەو
هەموو دزو موفتەخۆرەکان بستێنینەوە.
بۆ
پێشەوە بەرەو راپەرین و
دروستکردنی دەسەڵاتێکی بەویژدان،
پەیوەندیتان رەورەوەی
راپەرینەکە بەرەو پێش دەبات و با
دەنگە نارازیەکان کۆ
بکەینەوە.
سەردار
پشدەری ٧ – ٢ -
٢٠١١
هاو
سەنگەری هیچ پێنەبراوانم

ئەگەر بێ
ویژدانی بەسەر ویژداندا زاڵ بوو، کۆمەڵ
دەبێتە دووبەش، بەشی
بێویژدانە خواپێداوەکان و بەشی
هیچ پێنەبڕاوەکان، لەدوای
هەرەسی کۆمەنیزم لە بیست
ساڵەی رابردوەوە، بەشێک خۆیان کردۆتە
ملوێنەرو بەشێکیش هاتوهاواریەتی
بۆ ژیان، ئەو دیاردەیە زیاتر
لە وڵاتە ئیسلامیەکانیی
رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەرووی
ئەفەریقا لەژێر سێبەری
دیکتاۆریەتی دیموکراتیەت
سەری هەڵدا، بێ کاری، بێ
ماڵی و بێ داهاتی، ئەو بەشە هیچ
پێنەبڕاوانەی لە تەواوی
ئەو وڵاتانەدا رێک خست و هاتنە سەر
شەقامەکان و لەخۆپێشاندانێکدا
دنیایان هەژاند.
ئەو
راپەرینە لە وڵات بەدوا وڵات‌دا
دەستی پێکردو بەم
نزیکانە ئاگری ئەو راپەڕینە
دەکەوێتە خوارووی کوردستانیش، لەبەر ئەوەی هەڵسوکەوتی
کوردە بێویژدانەکان لە بیست ساڵی
رابردوو تاکو ئەمڕۆ، ژیان و یەکسانی
کۆمەڵگای ئەو بەشەی
خوارووی کوردستانی بردۆتەوە بۆ دوو
هەزار ساڵ پش ئستا، ئەوەی لەهەموو
شتێک ئازاری زیاترە، ئەوەیە
کە بێویژدانەکانی کورد، بەناوی
کوردایەتیەوە چینیکی
کوردیان چەوساندۆتەوەو بێبەشیان
کردوون لەداهات و سامانی کوردستان، بۆخۆیان
خۆیان کردۆتە ملوێنەرو
چینێکیش هاتوهاواریەتی بۆ ژیان.
کاتێک
ئێمە وەک کوردێکی بەویژدان و شاهیدێکی
مێژوو کە دەستی کەم لە بیست
ساڵەی رابردووەوە بار‌و دۆخی
هەزاران خێزانی هیچ پێنەبراومان بەچاو
بینیوە، نەمان توانیوە خۆمان
بخەینە سەنگەری
بێویژدانەکان و تورەگەی دزی و
تاڵان بەمل دابکەین و دوارۆژی نەتەوە
نیشتمان بکەین بەقوربانی باخەڵی
خۆمان. ئەمڕۆ کە خرۆشی
راپەڕین بەرەو باشوری کوردستان دێت،
وەک کوردێکی بەپەرۆش کە خۆمان
بە هاوسەنگەری هیچ پێنەبراوەکان
دەزانین و هیچیشمان پێنەبڕاوە،
کە دەبینم ترسی تازەبوونەوی خوێن
رێژی شەڕێکی دیکەی
خۆ بەخۆ لەنێوان خواپێداوە
بێویژدانەکان و هیچ پێنەبراوەکان
دێتە ئاراوەو کە ئەوەش ئەزمونی
ئەو بەشە ئازادکراوە بەرەو
هەڵدێر دەبات، ناچار دەبین نامەیەکی کراوە ئاراستەی
کاک مەسعودو مام جەلال بکەم و پێیان
بڵێم کە وەک زین العابدینی تونس و
حوسنی موبارەکی میسر مەکەن، تا کار
لەکار نەترازاوەو خوێن نەرژاوە، دەست
لە دەسەڵات هەڵبگرن و
دەسەڵاتەکە بدەنە دەست
ئێمەی هیچ پێنەبڕاو بۆ
ئەوەی ئەزمونەکەمان لەدەست
نەچێ، ئەگەر ئەو نامەم بخوێننەوە،
وڵاتە گەورەکانیش خۆشحال دەبن و
دەبێتە داهێنانێکی تازە بۆ
وڵاتەکانی تریش کە لەگەڵ
جەماوەری خۆیان بەشەڕ
نەیەن.
خۆ ئەگەر
نامەکەشم نەخوێننەوە، هیچ
هێزێک نیە توڕەیی هیچ پێنەبراوانی
کورد سارد بکاتەوەو ناشتوانن ئەو هەموو
خەڵکە بکوژن، دوا رۆژێکی روناکیشتان
بۆ نامێنێتەوەو هیچ وڵاتێک
ناتانگرێتە خۆی و ئەوەی
بردوشتانە لێتان دەستێنرێتەوە.
بۆیە
بەدەنگێکی بەرزەوە پێتان
دەڵێم: دەست لە دەسەڵات
هەڵگرن و با دەسەڵاتەکە
بکەوێتە دەست خەڵکانی
بەویژدان، ئەگەر نا خەڵکانی
توڕەو دڵگران زۆرن، سبەینێ
ئێمەی بەویژدان ناتوانین
بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین،
کە ئەوەش دەبێتە هۆی
بەدبەختیەکی تری کورد.
سەردار
پشدەری
لەندەن
٢٩ – ١ – ٢٠١١

بۆ دیتنی ئەو
گفتوگۆیە لەگەڵ گۆڤاری
کۆنگرە
تکایە ئەو سایتە
کلیل بکەو
لەلای چەپ
گۆڤاری ژمارە 53 لێ بدە،
کە کرایەوە،
سەیری لاپەڕە 14 بۆ 22بکە:

3/10/2010

ده‌قی
چاوپێكه‌وتنه‌كه
پارتی‌و
یه‌كێتی له 10 ساڵی دوای راپه‌ڕیندا
نه‌وتی
كه‌ركوكییان بۆ سه‌دام حسێن به‌ڕێ ده‌كرد
3/10/2010
سازدانی:
ئارا ئیبراهیم
ئه‌و كه‌سه‌ی
یه‌كه‌م جار نه‌وتی له كوردستان ده‌رهێنا
نهێنییه‌كان ده‌دركێنێت:
سه‌ردار پشده‌ری
دۆستی دێرینی مه‌لا
مسته‌فا بارزانی كه به وته‌ی
خۆی یه‌كه‌م كه‌س بووه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه
نه‌وتی كوردستانی
ده‌رهێناوه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ
هاوڵاتی ورده‌كاریی پرۆژه‌ی ده‌رهێنانی
نه‌وت له ساڵی 1991 دا و رێگرییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی
كوردی له پرۆژه‌كه‌ی ده‌خاته روو، ئاماژه
به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی
كوردی له 10 ساڵی دوای راپه‌ڕیندا له‌رێگه‌ی
زاخۆوه نه‌وتی كه‌ركوكییان بۆ سه‌دام حسێن
به‌رێ ده‌كرد له‌به‌رانبه‌ر 5 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
پشده‌ری
ره‌خنه‌ی توند له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم‌و وه‌زیری
سامانه سروشتییه‌كان ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت كه ئه‌گه‌ر
ئه‌و له جێگه‌ی ئاشتی هه‌ورامی بوایه پاش
ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵیی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كه‌ی
له‌گه‌ڵ كۆمپانیای DNO
ده‌ستی له كار ده‌كێشایه‌وه.
هاوڵاتی:
جه‌نابت ده‌ڵێی یه‌كه‌م كه‌س بووی كه نه‌وتت له
كوردستان دۆزییه‌وه، ده‌كرێت به كورتی ئاماژه‌ی
پێ بده‌یت؟
سه‌ردار پشده‌ری : ئێمه یه‌كه‌م كه‌س بووین كه
له 1991 دا پرۆژه‌ی نه‌وتی كوردستان‌مان هێنایه
كایه‌و دوور له ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ده‌ستكاریی نه‌وتی
كوردستان‌مان كرد‌و له نه‌ورۆزی 1992 بیره‌كانمان كرده‌وه‌و نه‌وته‌كه‌مان
ده‌رهێناو به نه‌وتی كوردستان نو‌وسیمان كورد ئۆیه‌ڵ (OIL KURD) .
وه‌ك
كوردێكی نه‌ته‌وه‌یی كه ده‌یان ساڵ
پێش ئه‌و كاته داوای راسته‌قینه‌ی كوردم به كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یاندبوو هه‌ندێ
دۆستی باشم په‌یدا كردبوو، له كات‌و ساتی
كۆڕه‌وه‌كه‌دا ده‌ستم كرد به‌جوڵه‌جوڵ‌و سه‌فه‌رێكی
زۆر بۆ ئه‌مه‌ریكاو سویسرا، توانیم هه‌ندێ له‌دۆسته‌كانم
هان بده‌م كه بمگه‌یه‌ننه ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له‌و سه‌رو
به‌نده‌دا بڕیاری 706ی نه‌وت
به‌خۆراك ده‌رچوو بوو و له‌به‌ختی كوردیش سه‌دام حسێن ئه‌و
بڕیاره‌ی په‌سند نه‌كردبوو، منیش وه‌ك
شۆڕشگێرێكی ناو سه‌نگه‌ری
دیپلۆماتی به‌دوای ده‌رفه‌تێكی ئاوا ده‌گه‌ڕام‌و
كاتێك دۆسته‌كانم بردیانم بۆ ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
به باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكام وت: سه‌دام ئه‌و
بڕیاره په‌سند ناكات، ئێمه‌ی كورد ئه‌و
بڕیاره په‌سند ده‌كه‌ین‌و نه‌وتێكی زۆرمان
هه‌یه‌و ئاماده‌ین دڵی نه‌ته‌وه یه‌ك گرتووه‌كان
رازی بكه‌ین‌و وڵاتی خۆشمانی پێ ئاوه‌دان
بكه‌ینه‌وه، لێره‌وه داوایان لێكردم پرۆژه‌یه‌ك
دروست بكه‌م‌و پێشكه‌شی بكه‌م، به هاوكاری دۆسته
بێگانه‌كانم پرۆژه‌كه‌مان داڕشت‌و پێشكه‌شمان كرد، نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانیش پرۆژه‌كه‌یان په‌سند كرد‌و نامه‌یان
دامێ بۆ ده‌ستكاری نه‌وتی كوردستان دوور له ده‌سه‌ڵاتی
به‌غداز
دوای
كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانی، به‌ره‌و كوردستان
به‌ڕێ كه‌وتم‌و چه‌ند سیمینارێكمان له
سلێمانی‌و هه‌ولێرو شاره بچوكه‌كان گرت‌و پرۆژه‌كه‌مان
بۆ جه‌ماوه‌ر روونكرده‌وه‌و خه‌ڵك پشتگیری
خۆی بۆ پرۆژه‌كه ده‌رخست، زانكۆی سه‌لاحه‌دین
كۆڕێكی سازدا‌و دوای هه‌ڵسه‌نگاندن، خه‌ڵاتی
زانكۆیان پێ به‌خشیم.
له‌پاڵ
ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی
ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان‌م بینی‌و پرۆژه‌كه‌م بۆ رو‌ونكردنه‌وه،
به تێكڕا له سه‌ره‌تادا پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی‌و
داوایان لێكردم كه ساردییه‌ك به پرۆژه‌كه بكه‌م
تاكو دوای هه‌ڵبژاردن، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان
دوا ده‌خست، منیش نه‌مده‌ویست دوا بكه‌وێت، بۆیه
له نه‌ورۆزی 1992 به‌هاوكاری ئه‌ندازیارێكی
به‌ریتانی‌و ئه‌ندازیاره كورده‌كان، ده‌ستمان كرد به‌كردنه‌وه‌ی
بیره‌كان.
به‌ره‌ی
كوردستانی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردم كه نابێت ده‌ستكاری
نه‌وته‌كه بكه‌م‌و رێگایان نه‌ده‌دا خه‌ڵك لێم
نزیك ببێته‌وه، به‌ڵام من گوێم پێنه‌دان و
كاری خۆم كرد تا نه‌وته‌كه‌م ده‌رهێناو كورد ئۆیه‌ڵم
له‌سه‌ر خاكی كوردستان نو‌وسی.
په‌یمانێكی
نه‌وتیم له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای گه‌وره به 50 به
50 مۆر كرد‌و بۆ جاری دووه‌م له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری
كۆمپانیای ئۆكسده‌نته‌ڵی ئه‌مه‌ریكی‌و
كۆمپانیایه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا هاتینه
كوردستان، مام جه‌لال خۆی نیشان نه‌داو نوێنه‌ری
كۆمپانیاكه‌ش له‌لای كاك مه‌سعودو زۆر له كه‌سایه‌تییه‌كانی
تر وتی ئێمه هاتووین له رێگای سه‌ردار پشده‌رییه‌وه
نه‌وتی كوردستان ده‌ربهێنین و كاریش له پرۆژه‌ی
ویلایه‌تی موسڵدا بكه‌ین.
به هه‌موو لایه‌ك
منیان خه‌ڵه‌فاند تاكو په‌رله‌مان‌و ده‌وڵه‌ت جێگیر
بوون، له كۆتاییدا، كاك جه‌وهه‌ر نامیق زۆر به
ناشیرینی‌و كاك فواد مه‌عسوم زۆر به‌جوانی
وتیان تۆ مافت نییه باسی نه‌وتی كوردستان
بكه‌یت.
ده‌وڵه‌تی
توركیا‌و ئێران له‌و كاته‌دا زۆر له نزیكه‌وه
چاودێری ئه‌و پرۆژه‌یان ده‌كردو كه زانیان ده‌سه‌ڵات
رێگای لێگرتم هه‌ردوولایان به‌جیا په‌یوه‌ندیان
پێوه كردم‌و پێشنیاریان كرد كه وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵات
نه‌ده‌مه‌وه‌و ئاماده‌ن هه‌موو هاوكارییه‌كی سه‌ربازی‌و
مالیم بكه‌ن، منیش هه‌ستم پێكرد ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت
له‌رێگای منه‌وه شه‌ڕێكی خۆبه‌خۆ
دروست بكه‌ن، گوێم بۆ رانه‌گرتن‌و گه‌ڕامه‌وه ئه‌وروپاو هه‌موو
شتێكم بۆ دۆسته بێگانه‌كان گێڕایه‌وه،
ئه‌وانیش وتیان تۆ سه‌رخه‌وێكی لێ
بشكێنه‌وه ئه‌وانیش به‌هیچ جێگایه‌ك ناگه‌ن‌و
ئاوای ناخۆن.
هاوڵاتی:
بۆچی نه‌تتوانی ئه‌وكات له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رێك بكه‌ویت‌و
نه‌وتی كوردستان به‌رهه‌م بهێنن؟
سه‌ردار پشده‌ری:
ئێمه هه‌رچی له‌تواناماندابوو به‌كارمانهێنا
بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی
كوردستان، داشكاندنێكی زۆرمان هێنایه ئاراوه،
درێژه‌ی ئه‌و باسه كراوه‌ته كتێبێكی 400 لاپه‌ڕه‌یی
گه‌وره به‌ناوی پرۆژه‌ی نه‌وتی كوردستان‌و پرۆژه‌ی
ویلایه‌تی موسڵ:
هاوڵاتی:
سه‌رنجتان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان‌و وه‌زیره‌كه‌ی
چییه؟
سه‌ردار پشده‌ری:
ئێمه وه‌زاره‌تێك شك نابه‌ین
وه‌ك وه‌زاره‌تێكی یاسایی هه‌ڵسوكه‌وت بكات‌و
حیساباتێكی راست‌و دروست نیشانی ده‌وڵه‌ت‌و
په‌رله‌مان‌و جه‌ماوه‌ری كورد بدات، ئه‌وه‌ی كه هه‌موو لایه‌ك
ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه كاك ئاشتی هه‌ورامییه‌ك
هه‌یه‌و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانه، به‌ڵام
هیچ حیسابێك بۆ په‌رله‌مان‌و جه‌ماوه‌ری كورد
ناكات. ئه‌گه‌ر من كاك ئاشتی بو‌ومایه دوای ئاشكرا بوونی
گه‌نده‌ڵی سێزده ملیۆن پاوه‌نده‌كه كه‌ده‌كاته
20 ملیۆن دۆلار‌و خانووه چوار ملیۆن پاوه‌نییه‌كه‌ی
كه ده‌كاته حه‌وت ملیۆن دۆلار، یه‌كسه‌ر ده‌ستم له كار
هه‌ڵده‌گرت و ئه‌و پاره‌شم ده‌دایه شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه.
هاوڵاتی:
قسه‌ت له‌سه‌ر به‌قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم چییه؟
سه‌ردار پشده‌ری:
له‌كاتێكدا كه وه‌زاره‌تێك نه‌بێت
كه حیساباتێكی روون‌و ئاشكرای هه‌بێت، ئه‌وه
نیشان ده‌دات كه ئه‌و وه‌زیره ئاماده نییه هیچ
حیسابێك نیشانی خه‌ڵك بدات، ماوه‌ی 20
ساڵه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ نه‌وتی
كوردستان به‌نرخێكی هه‌رزان به‌قاچاخ ده‌فرۆشرێت‌و كه‌سیش
نازانێت پاره‌كه‌ی چی لێدێت.
له ده ساڵی یه‌كه‌مدا له سه‌ره‌تادا هه‌ردوو به‌شی
ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌یه‌كه‌وه نه‌وتی كه‌ركوكی
كوردستانیان بۆ سه‌دام حسێن به‌ڕێ ده‌كردو له‌هه‌ر
به‌رمیلێك نه‌وت پێنج دۆلاریان ده‌ستده‌كه‌وت،
چاوی تیژی هه‌ژاری كورد نه‌یهێشت خێر
له داهاتی ئه‌و نه‌وته ببینن‌و نه‌وت‌و خوێنی
كوردیان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كرد له شه‌ڕی
خۆبه‌خۆدا، به‌درێژی ده‌ساڵ هیچ
حیساباتێك نیشانی خه‌ڵك نه‌درا.
له ده‌ساڵه‌ی
دووه‌میشدا هه‌ر دووبه‌شی ده‌سه‌ڵات هه‌ر یه‌كه‌ی
بۆخۆی ده‌ستیكرد به به‌ڕێكردنی نه‌وتی
قاچاخ‌و تاكو ئێستا هیچ كوردێك نازانێت داهاتی ئه‌و
نه‌وته چه‌نده‌و چی لێدێت.
هاوڵاتی:
تائێستا به‌وردی‌و به‌شه‌فافی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
سامانه سروشتییه‌كانه‌وه، بڕی قازانجی
كۆمپانیاكانی ده‌رهێنان‌و دۆزینه‌وه‌ی
نه‌وت ئاشكرا نییه، پێتوایه هۆكاره‌كه‌ی
چییه؟
سه‌ردار پشده‌ری:
ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئاگادارین ده‌سه‌ڵاتی
كوردی، فرتوفێڵێكی زۆریان له بۆنده‌كانی
نه‌وت ده‌رهێناندا كردووه، بۆ نمو‌ونه به‌و پاره دزراوه‌ی هه‌رێمی
كوردستان، به‌ش (سه‌هم)ێكی زۆریان له‌و
كۆمپانیا بچوكانه كڕیوه به ناوی
خۆیانه‌وه، كۆمپانیا بێگانه‌كان تاوه‌كو
ئێستا یه‌ك دۆلاریان نه‌هێناوه‌ته كوردستان
بۆ خه‌رجی كاره‌كانیان، ئه‌و پاره دزراوه‌ی كورد كه
بۆ كڕینی به‌شه‌كانی كۆمپانیاكان
دابینكراوه، ئه‌وه له كوردستان خه‌رجده‌كرێ بۆ خه‌رجی
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له كوردستان (ده‌توانن
لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن‌و بپرسن بزانن ئه‌و
كۆمپانیایانه به چ رێگایه‌ك پاره‌یان
هێناوه‌ته كوردستان).
له‌لایه‌كی
تریشه‌وه ده‌سه‌ڵات هه‌مان پاره له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی
كوردستان ده‌نو‌وسن كه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت خه‌رجكراوه.
هه‌روه‌ها گرانترین سیسته‌می بۆندی نه‌وتی له
شوێنه نارێك و پێكه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت
له‌دنیادا له‌نێوان كۆمپانیا گه‌وره‌كانی
دنیا‌و ده‌وڵه‌تان دا 50 به 50یه، (تێبینی:
به‌شداری كۆمپانیا گه‌وره‌كان له‌ده‌رهێنانی نه‌وت
زۆر گرنگتره له رووی سیاسییه‌وه له
كۆمپانیا بچكوكه‌كان)، بۆند له‌گه‌ڵ
كۆمپانیا بچكوكه‌كان 40 به 60 یان 35 به 65 به‌شه بچوكه‌كه
بۆ كۆمپانیا بچكۆله‌كانه، ده‌سه‌ڵاتی
كوردی بێجگه له‌وه‌ی كه به‌شیان له
كۆمپانیا بچكۆله‌كان هه‌یه، ده‌ستی كه‌م 10 تا 20%
كۆمیشیۆنیان بۆخۆیان خستووه‌ته
سه‌ر بۆنده‌كان).
ئێمه له ساڵی 1992 به 50 به 50 له‌گه‌ڵ
كۆمپانیای ئۆكسدنه‌ڵ رێككه‌وتبو‌وین
كه یه‌كێكه له 10 كۆمپانیا گه‌وره‌كانی نه‌وتی
جیهانی و 50%ی به‌شی په‌نتاگۆنی
تێدایه، دۆلارێكمان بۆخۆمان نه‌خستبووه سه‌ر
بۆنده‌كان.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانی
وه‌ك من بكرێنه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه
له داهات نه‌وت، فرتوفێڵی وا ئاشكرا ده‌كرێت كه كورد
ناتوانێت چاوپۆشی لێبكات.
هاوڵاتی:
ده‌وترێت به‌شێكی زۆر له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی
هه‌رێم تێیدایه 40% قازانجی پێده‌درێت‌و
بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ؟
سه‌ردار پشده‌ری:
له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆنده‌كانی
نێوان ده‌وڵه‌تی كوردستان‌و كۆمپانیاكانم نه‌دیووه،
ناتوانم رێژه‌كه دیاری بكه‌م، به‌ڵام
فرتوفێڵ و دزییه‌كی زۆری تێدا
كراوه.
هاوڵاتی:
گومانی ئه‌وه‌ت نییه كه قازانجێكی زۆر
بدرێته ئه‌و كۆمپانیایانه‌و خه‌ڵكانی به‌رپرس
هاوبه‌ش بن له‌و سه‌همه زۆره‌دا كه پێیان ده‌ده‌رێت؟
سه‌ردار پشده‌ری:
قازانج جیاوازه له دزی، حه‌یفه
ئه‌و دوو وشه له‌جیاتی یه‌كتر به‌كار بهێنرێن، ئه‌وه‌ی
له‌نه‌وتی كوردستان كراوه‌و ده‌كرێت، دزیه نه‌ك قازانج،
بێشك به‌رپرسه گه‌وره‌كان به‌شدارن له‌و بۆندانه، بۆ نمو‌ونه
له‌كاتێكدا ئێمه دزییه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامیمان
به به‌ڵگه‌وه ئاشكرا كرد، هیچ به‌رپرسێكی گه‌وره
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی
نه‌كرد، چونكه له دزییه‌كه‌دا كاك ئاشتی ئه‌وه‌نده‌ی به‌ركه‌وتو‌وه‌و
ئه‌وانی تر زیاتریان به‌ر كه‌وتووه، بۆیه
بێده‌نگیان لێ‌كرد.
هاوڵاتی:
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت ته‌نها
نه‌وتی ره‌ش چووه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌مه تا چه‌ند له‌گه‌ڵ
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌گونجێت؟
سه‌ردار پشده‌ری:
یه‌كه‌م قاچاخ قاچاخه، جگه‌ره‌یه‌ك
بێت یان باری كه‌رێك یان ته‌نكه‌رێك، ده‌سه‌ڵاتی
كوردی وا 20 ساڵه بڕیاری گه‌مارۆی نه‌وتی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێك ده‌شكێنێت، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ
یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی نایه‌ته‌وه‌و زۆر
له‌سه‌ر كورد كه‌وتووه‌و ده‌كه‌وێت.
وه‌زیری
سامانه سروشتییه‌كان ده‌توانێت به‌و قسانه چاوی به‌شێك
له كورد ببه‌ستێت، به‌ڵام نا‌توانیت چاوی خه‌ڵكانی
وه‌ك من‌و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ببه‌ستێت،
كاك ئاشتی باش ده‌زانێت كه ده‌وڵه‌تی ئازرباینجان
به ره‌سمی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی ئاگادار
كرده‌ته‌ووه له‌و نه‌وته سپییه‌و به‌نزینه‌ی كوردستان
كه به‌قاچاخ گه‌یشتووه‌ته ئازرباینجان، من پێموایه ئه‌گه‌ر
وه‌زیری نه‌وتی عێراقی به‌ڵگه‌ی ته‌واوی
به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت، ناتوانێت ئاوا به ئاشكرا هه‌ڵوێست
وه‌ربگرێت.
هاوڵاتی:
پێتوایه ده‌بوایه لایه‌نه
ئۆپۆزسیۆنه‌كان كاری زیاتریان له‌بواری
ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی نه‌وتدا بكردایه؟
سه‌ردار پشده‌ری:
ئێمه پێمان وایه ئه‌وه‌ی
ئه‌و سێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه كردویانه
له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌قاچاخبردنی
نه‌وت زۆر كه‌مه، خه‌ڵك ئینتزاری زیاتری له‌وان
هه‌بوو، ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه
كه ئه‌ندام و هه‌وادارانی خۆیان ده‌نگی بدایه
بۆ داخستنی رێگاكان تاكو ده‌سه‌ڵاتیان ناچار ده‌كرد
كه ده‌ست له قاچاخچیه‌تی نه‌وت هه‌ڵگرێت و
حیسابی ئه‌و بۆندو كۆمپانیاكانیان به‌ته‌واوی
ئاشكرا ده‌كرد.
هاوڵاتی:
پێتوایه كورد ده‌توانێت به‌و نه‌وته‌ی كه هه‌یه‌تی،
له‌ئاینده‌دا به‌ته‌واوه‌تی خۆی بژێنێت‌و له‌بواری
ئابووریدا گه‌شه به‌تواناكانی هه‌رێم بدات؟
سه‌ردار پشده‌ری:
نه‌وتی كوردستانی گه‌وره
زیاتره له چوارسه‌د هه‌زار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت،
سه‌دو په‌نجا هه‌زار ملیۆن به‌رمیل له خوارووی كوردستانه،
كه به‌شی 500 ساڵی داهاتو‌وی كورد ده‌كات، به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتی كوردی، نه‌وتی كوردی له‌ده‌ست كورد ده‌رهێنایه‌وه‌و
پێشكه‌شی به‌غدای كرده‌وه، مه‌گه‌ر به‌چاوی خۆتان
نه‌تان بینی كه مام جه‌لال و كاك مه‌سعود به‌یه‌كه‌و له ئاهه‌نگێكدا
كلیلی نه‌وته‌كه‌یان به‌ره‌و به‌غدا با ده‌د؟
هاوڵاتی:
مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه،
پێتوایه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت چی بكات تا
چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ی بكات؟
سه‌ردار پشده‌ری:
ئێمه پێمانوایه ده‌سه‌ڵاتی
كوردی خۆی خستووه‌ته ناو زه‌لكاوی نه‌وته‌وه‌و هه‌تا
باسی نه‌وتی كوردستان بكه‌ن، زیاتر له زه‌لكاوه‌كه‌دا نقوم ده‌بن‌و
كێشه‌كان بۆ خۆیان زیاتر ده‌كه‌ن‌و زه‌ره‌ر به‌خۆیان
و به كورد ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر به نو‌وسینه‌كانی رابردو‌وماندا
بڕۆنه‌وه، ده‌بینن من ساڵه‌های ساڵه
پێشتر به‌ده‌سه‌ڵاتم وتو‌وه كه ئێوه ناتوانن ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌وتی
كوردستاندا بگرن، هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له
رێگا گرتن له ئێمه‌و ده‌ستكاری نه‌وتی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی
بۆ عه‌ره‌به‌كان له به‌غدا دروستكرد، بێده‌نگی ئه‌مریكاو
به‌ریتانیا له هه‌ڵوێستی شه‌هرستانی، ده‌سه‌ڵات
بۆ شه‌هرستانی زیاد ده‌كات‌و ده‌سه‌ڵاتی
كوردیش بێ‌ئومێد ده‌كات.
هاوڵاتی: گه‌شبینی
یان ره‌شبینی به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی نه‌وتی
هه‌رێم؟
سه‌ردار پشده‌ری:
به‌ڵێ ره‌شبینم به‌رانبه‌ر به
سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی من له
سیاستی نه‌وتدا شاره‌زا بم، تا ئه‌وانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بن
كورد نابێته‌وه به خاوه‌ن نه‌وتی كوردستان‌و هیچیش
ناكرێت بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان.
هاوڵاتی:
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بڕیارێكی ده‌ركرد كه
كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان ده‌بێت سه‌ر به وه‌زاره‌تی
ناوخۆ بن، چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌كیش بڕیاره
دابخرێت، پێتوایه حكومه‌ت چ هه‌نگاوێكی تر
بنێت له‌و بواره‌دا تا هاوڵاتیانی كوردستان سوودمه‌ندبن
له‌نه‌وتی هه‌رێمدا؟
سه‌ردار پشده‌ری:
كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان و پاڵاوتگاكان
موڵكی مافیاكانی ده‌سه‌ڵاتن، كاك ئاشتی بزمار
له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی داناكوتێت‌و هاوكێشه‌كان له‌خۆی
تێكنادات.
هاوڵاتی:
ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ناڕوونی‌و ناشه‌فافی
پێوه دیار بێت، پێتوایه ده‌بێت
هاوڵاتیان‌و په‌رله‌مانتاران چ هه‌ڵوێستێكیان
هه‌بێت؟
سه‌ردار پشده‌ری:
وا 20 ساڵه داهاتی نه‌وتی هه‌رێم
له‌ژو‌ورێكی تاریك دانراوه‌و هاوڵاتیان‌و ئه‌ندام
په‌رله‌مانانیش ده‌نگیان نایه‌ته‌ده‌ر، زۆرینه‌ی
نه‌ته‌وه‌كه‌م تاكو ئێستا له خه‌وێكی قو‌وڵدان‌و به‌خه‌به‌ر
نه‌هاتوون، ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ریان نه‌هێنین، نه‌ك ته‌نها نه‌وته‌كه
بگره ئه‌زمو‌ونه‌كه‌شمان له‌ده‌ست ده‌چێت‌و ره‌نجی راپه‌ڕینه‌كه‌مان
به‌زایه ده‌چێت.
هاوڵاتی:
دوا سه‌رنجت له‌باره‌ی مه‌له‌فی نه‌وتی كوردستانه‌وه
چییه؟
سه‌ردار پشده‌ری:
پرۆژه‌ی نه‌وتی كوردستان له‌كات‌و
ساتێكی گونجاو‌دا هاته ئاراوه كه خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی سۆزیان له‌گه‌ڵ گه‌لی
كورد هه‌بوو و بڕیارێكی ژیر په‌رده درا كه له
رێگای ئه‌و پرۆژانه‌ی ئێمه‌وه عێراق دابه‌ش
بكرێت‌و ئه‌وبه‌شه‌ی كوردستان بكرێته ده‌وڵه‌ت‌و سه‌نگه‌ری
سه‌ربه‌خۆیی بۆ به‌شه‌كانی تری كوردستان، به‌ڵام
مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعود هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌یان به سه‌دام حسێن
فرۆشت به په‌یمانێكی به قاچاخبردنی نه‌وتی
كه‌ركوك به‌رێگای زاخۆدا، به‌رمیلی به پێنج
دۆلار.
به‌داخه‌وه
بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی‌و به‌رژه‌وه‌ندی
بۆخۆپچڕین ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌ده‌ست كورددا‌و
دوارۆژی نه‌وتی كوردستان به‌م رۆژه گه‌یشت‌و نه‌وته‌كه‌یان
پێشكه‌ش به به‌غدا كرده‌وه.




http://www.chawyxelk.com/Detail.aspx?id=50&TypeID=2&AutherID=1
![]()
5
أيلول, 2010
گفتوگۆیه‌کی رۆژنامه‌وانی
له‌گه‌ڵ سایتی چاوی خه‌ڵک
5 – 9 - 2010
|
سازدانی هادی ئه‌مین: له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا باسده‌كرێت له:
به‌هۆی به‌قاچاخبردنی نه‌وت ده‌وڵه‌تی ئازرباینجان
شه‌هرستانی ئاگاداركرده‌وه‌و ئه‌ویش سزای ده‌سه‌ڵاتدارانی
كوردستانی داوه.. به‌شێك له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان
ناو هه‌رێم له لیستی گه‌نده‌ڵیدان.. پرۆژه‌ی
نابۆكۆ ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كاته ده‌مڕاستی
نه‌وت‌و گازی كوردستان... هه‌وره‌ها ره‌خنه‌ده‌گرێت
له وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان‌و باسله‌وه‌ده‌كات كه
سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی له 50 به 50
تێناپه‌ڕێ له‌نێوان كۆمپانیای وه‌به‌رهێن‌و
وڵاتی خاوه‌ن نه‌وت، نه‌ك 60% بۆ
كۆمپانیاكانی نه‌وت. |
پرسیاره‌كان:
1 ـ
بۆچی ئێوه پێتان وایه، به‌كارهێنانی
نه‌وتی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه، كورد ده‌سوتێنێت‌و
به‌شێوه‌یه‌كی زانایانه‌ش دوارۆژی روناك
بۆ كورد دروستده‌كات، مه‌به‌ستتان له چ جۆره به‌كارهێنانێكه؟
کاکه، له رۆژی
به‌دیهاتنی نه‌وته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی دنیا به‌شه‌ڕ
و به یاسا ده‌ستیان به‌سه‌ر کانگا نه‌وتیه‌کانی
جیهان داگرت، راسته خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و نه‌وته
کورده به‌ڵام هێزه گه‌وره‌کانی دنیا نه‌وتی
کوردستان وه‌ک نه‌وتی وڵاتانی تر به هی
خۆیان ده‌زانن و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان ده‌ستکاری ده‌که‌ن و ده‌ری ده‌هێنن.
سه‌دام حوسه‌ین وه‌ک
سه‌رکرده‌یه‌کی عه‌ره‌بی، نه‌وتی کورد‌و عه‌ره‌بی به
نه‌وتی خۆی ده‌زانی، نه‌یزانی مامه‌ڵه
به‌نه‌وته‌که‌وه بکات و خۆماڵی کرد‌و به ئاره‌زوی
خۆی له ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیای ستانده‌وه‌و
دایه فه‌ڕه‌نسه‌و روسیا، ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته نه‌زانه‌ی
بوو هۆی ئه‌وه‌ی خۆشی و هه‌موو عێراق و بگره
هه‌موو عه‌ره‌بیشی پێوه بسوتێنێ.
ئه‌وه‌ی ئێستا
ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یکات که له‌گه‌ڵ چه‌ند
تاکێک یان چه‌ند کۆمپانیایه‌ک رێک ده‌که‌وێ
بۆ ده‌ستکاری نه‌وتی کوردستان به‌بێ لێزانین
له سیاسه‌تی نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا
و به‌ریتانیا، هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵس و که‌وتی
سه‌دام حوسه‌ین وایه له‌ده‌ستکاری کردنی نه‌وتی
کوردستاندا، ئه‌وه‌ش شتێکی روون و ئاشکرایه که ئێستا هه‌ندێ
کاریگه‌ری سیاسی لێبه‌ده‌ر که‌وتوه که ئه‌مه‌ریکاو
به‌ریتانیا ده‌ستیان له‌پشتیوانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
هه‌ڵگرتوه‌و ئه‌مڕۆ به شه‌هرستانیه‌ک ده‌ستیان ده‌به‌ستێ
و سبه‌ینێش به شه‌هرستانیه‌کی دیکه چه‌کیان
ده‌کات و کێشه‌ی کوردیشی پێوه ده‌سوتێ.
ئێمه له‌سه‌ره‌تاده
به‌هۆی به‌دبه‌ختیه‌کانی کیمیا باران و ئه‌نفال
و کۆڕه‌وه‌که، هێزی دوای په‌رده‌ی ئه‌مه‌ریکاو
به‌ریتانیامان هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که ده‌ستی
که‌م خاوه‌نداریه‌تی به‌شێک له نه‌وته‌که بده‌نه‌وه به
کورد، ئه‌وانیش رازی بوون و به‌پێی یاسا روخسه‌تی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیان بۆ ده‌رهێنام و
پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵیشیان
خسه باخه‌ڵم بۆ دابه‌شکردنی عێراق و سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان، به‌ڵام لێنه‌زانی کاک مه‌سعودو
مام جه‌لال له‌سیاسه‌تی نه‌وت و بۆخۆپچڕین و
چاوته‌نگی حیزبایه‌تی و ده‌مدرێژی دزو مه‌سینه
هه‌ڵگره‌کانی ده‌سه‌ڵات، بڵێسه‌ی هه‌ردوو
پڕۆژه‌ی نه‌وتی کوردستان و پڕۆژه‌ی
ویلایه‌تی موسڵی خامۆش کرد‌و رۆژ گه‌یشته
ئه‌و رۆژه‌ی که ده‌یبینی.
2 - چۆن
ئه‌م وته‌یه‌ی د. ئاشتی لێكده‌ده‌نه‌وه، كه له
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا له 19- 8 – 2010
باسیكرد‌و ده‌یوت: "به‌پێی مه‌زه‌نده‌ی
ئێمه هه‌ر ته‌نێك له‌م پاشماوه‌یه‌ی كه ده‌نێردرێتـه
ده‌ره‌وه به نرخی 400 دۆلار ده‌بێـت، ئه‌گه‌ر به‌م
شێوه‌یه‌ش بێت مانگانه بڕی 20 ملیۆن
دۆلار قازانجی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخی ته‌نێك
به 300 دۆلار بێت ئه‌وا هیچ قازانجێك
نامێنێته‌وه". ئایا یانی چی هیچ
قازاتج نامێنێته‌وه، ئه‌ی كه‌واته بۆچی نه‌وتی
كوردستان ده‌ربهێنرێت؟
وه‌ک تۆ نیشانت
داوه، وته‌کانی کاک د . ئاشتی هه‌ورامی وه‌ک دزێکی
گیراوی بێوه‌ڵام وایه، ئه‌و وته‌یه ئه‌وه
نیشان ده‌دات که بۆ هه‌ر ته‌نێک پاشماوه‌ی نه‌وت 300
دۆلار بۆ باخه‌ڵه تایبه‌تیه‌کانه‌و 100
دۆلاریش بۆ باخه‌ڵی ده‌وڵه‌ته، وته‌که‌ی
ئه‌وه نیشان ده‌دات که ته‌نها له داهاتی 100 دۆلاره‌که ده‌وڵه‌ت
مانگی 20 ملوێن دۆلاری ده‌ست ده‌که‌وێت،
داهاتی باخه‌ڵه تایبه‌تیه‌کانیش مانگی 60
ملوێن دۆلاره، ئه‌وانه نه‌وت بۆ کورد ده‌رناهێنن، نه‌وت
بۆ باخه‌ڵی خۆیان ده‌رده‌هێنن.
کاکی خۆم، نه‌وت
بۆ کورد جۆکه‌ری سیاسیه، ئه‌و دزو نه‌زانانه ئه‌و
جۆکه‌ره سیاسیه‌یان بۆ باخه‌ڵ
پڕکردنی خۆیان سوتاندو ده‌سه‌ڵاتیان کرده ده‌سه‌ڵاتێکی
قاچاخچی، تۆ له‌ده‌رگای گوگڵ یان
یاهووی ئینته‌رنێت بنوسه (Kurdish
Oil
Smuggling) ده‌بینی به سه‌دان
له رۆژنامه‌کانی دنیا باس له قاچاخچیه‌تی نه‌وتی
کوردستان ده‌که‌ن، داستانی خانوه‌که‌ی دکتۆر ئاشتی هه‌ورامیشم
وه‌ک خۆی له‌خواره‌وه داناوه.
لێره‌دا ده‌بینی
هێزی پاش په‌رده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و
میدیاکان له‌دژی به‌شداری تۆنی بلێرو
خه‌لیل زاده‌و گارنه‌رو ده‌یان که‌سی وه‌ک ئه‌وانن که به‌بێ
خه‌به‌ری له‌سیاسه‌تی نه‌وت خۆیان خستۆته
ناو زه‌لکاوی نه‌وته‌وه‌و ئێستا خواخوایانه رزگاریان
ببێت.
3 ـ به‌رای
ئێوه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت
چی بكات، ئه‌وه‌تا حاجی بیلال ـ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی
ئیسلامی، له
لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به بانگهێشتی وه‌زیر
سامانه سروشییه‌كان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌مانگی
نۆی پارساڵدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه د. ئاشتی هه‌ورامی
له په‌رله‌مانی كوردستان وتویه‌تی "داهاتمان یه‌كسانه
به سفر". باشه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه بۆچی هه‌ڵوێست
وه‌رناگرن له‌به‌رامبه‌ر نه‌وتی هه‌نارده‌و قازانجی سفردا؟
کاکی خۆم، ئه‌وانه
ئۆپۆزسیۆن نین، ئه‌وانه که‌مپێبڕاون و
داوای به‌شی زیاتر ده‌که‌ن، گۆشتاو
ده‌خۆن و گۆشت حه‌رام ده‌که‌ن چونکه گۆشته‌که‌یان
بۆ دانه‌نراوه، ئۆپۆزسیونی راسته‌قینه
خه‌ڵکانی وه‌ک ئێمه‌ن که گۆشت و گۆشتاو به‌بێ
تێکڕای جه‌ماور ناخۆین و هه‌ردوکی حه‌رام ده‌که‌ین.
کام له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه
دوو کتێبی نه‌وتی خوێندۆته‌وه تا شاره‌زایه‌که
له نه‌وت هه‌بێ و به د . ئاشتی بڵێ ئاوه‌دیو
کردنی ته‌نکه‌رێک ئه‌گه‌ر به‌تاڵ بێ یان پاشماوه
بێ، یان نه‌وت بێ به‌بێ بڕیاری
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر کورد ده‌که‌وێ.
کام ئه‌ندام په‌رله‌مان
داوای له ئاشتی هه‌ورامی کرد بۆ روون کردنه‌وه‌ی
ئه‌و 13 ملوێن پاوه‌نده که ده‌کاته 20 ملوێن دۆلار که له
ئاشتی هه‌ورامی ئاشکرا بوو: http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=be9238f9
کام ئه‌ندامی په‌رله‌مان
رۆیشته سه‌ر رێگای باشماخ و حاجی هۆمه‌ران و
زاخۆ ته‌ماشای دوو تانکه‌ر بکات بزانێ د. ئاشتی هه‌ورامی
راست ده‌کات یان نا ؟.
کام ئه‌ندام په‌رله‌مان
توانیویه‌تی په‌یمانێکی نه‌وتی
ببینێ یان به‌وردی لێکۆڵینه‌وه
له داهاتی ساڵێکی ئه‌و نه‌وت به‌ڕێ کردنه
بکات.
کام ئه‌ندامی په‌رله‌مان
سه‌ردانی کۆڵانه هه‌ژار نشینه‌کان و گونده کاول کراوه‌کانی
کردوه‌و نان و دۆێه‌کی له‌گه‌ڵ ماڵه هه‌ژارێک
خواردوه‌و بار‌و دۆخی ئه‌و هه‌ژارانه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان دا باس
کردوه ؟.
4 ـ د.
ئاشتی هه‌وارمی باس له داهات و پشكه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی
نه‌وت ده‌كات، به‌مجۆره: به‌شێك بۆ خه‌رجی
كۆمپانیاكان، به‌شێك
بۆ كرێی گواسته‌وه‌ی نه‌وتی خاوه له بیره‌نه‌وته‌كان
بۆ پاڵاوگه‌كان و به‌شێكیش بۆ كرێكاره‌كانه،
به‌رای ئێوه له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت،
ئه‌و دوو به‌شه ئه‌بێت باسبكرێت، ئایا ئه‌و دوو به‌شه
خۆیان له پرۆسه‌ی ته‌كالیفی
تێچووی وه‌به‌رهێنانه‌كه نییه، ده‌بێت
تێچوو سه‌ری قازانج بخوات؟
ئێمه د . ئاشتی هه‌ورامی وه‌ک چاوبه‌ستێکی
کورد ده‌ناسین، ئه‌و ده‌یه‌وێ بڵێ ده‌وڵه‌تی
کوردستان هیچ داهاتێکی له به‌ڕێکردنی ئه‌و
نه‌وته ده‌ست نه‌که‌وتوه، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیش بۆ چاو به‌ستنی
کورد، وه‌شه‌ی شه‌فافیه‌ت به‌کار ده‌هێنن که 90% کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری نازانێ شه‌فافیه‌ت مانای چی، راست ره‌وان
نا‌وێرن داوای حسابه راستقینه‌که بکه‌ن.
بۆ هه‌مو کار‌و مامه‌ڵه‌یه‌کی
نه‌وتی، داهاتی نه‌وته‌که له هه‌ر به‌رمیلێک به‌سه‌ر
سێ به‌شدا دابه‌ش ده‌کرێ: به‌شێک بۆ خه‌رجی کاره‌که،
به‌شێک بۆ به‌شی کۆمپانیا بێگانه‌کان، به‌شێک
بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردستان، کاک ئاشتی
باس له دوو به‌ش ده‌کات و باسی به‌شی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت
ناکات.
5 ـ چۆن
ده‌ڕواننه ئه‌و وتانه‌ی د. ئاشتی هه‌ورامی كه ده‌ڵێت
به‌هۆی دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێسته‌گاكانی
كاره‌با توانیومانه بڕی 1.1 ملیار دۆلار بۆ
حكومه‌تی هه‌رێم بگه‌ڕێنینه‌وه؟
دابینكردنی سوته‌مه‌نی
بۆ وێسته‌گاكانی كاره‌با هه‌قی به‌سه‌ر نه‌وت به‌ڕێکردنه‌وه
نیه، ئه‌و قسانه په‌ڕۆی چاو به‌ستنی
کورده، ئه‌و به‌شه نه‌وت و گازه‌ی که بۆ دابینكردنی
سوته‌مه‌نی بۆ وێسته‌گاكانی كاره‌با به‌کار ده‌هێنرێ،
ئه‌وه‌ش پێویستی به لێکۆڵینه‌وه هه‌یه
که چه‌ند نه‌وت و گاز ده‌رده‌هێنرێ و چه‌ند بۆ ئه‌و
پێویستیه به‌کار ده‌هێنرێ، به‌ڵام
لێره‌دا من پرسیار له د . ئاشتی ده‌که‌م: ئایا که به‌رێزتان
1.1 ملیار بۆ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گێرنه‌وه،
کرێی کاره‌با له هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌ته‌کانی کورد ده‌ستێنن
یان نا ؟، ئه‌و خه‌ڵکه وه‌ک زه‌مانی سه‌دام پاره‌ی کاره‌بایان
لێده‌ستێنرێ و ئه‌وه‌ی پاره‌که‌ش نه‌دات کاره‌باکه‌ی
لێده‌بڕن.
6 ـ به‌رای
ئێوه ناردنی پاشماوه‌كانی نه‌وت بۆ ئێران،
یان له‌ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه بۆ
وڵاتانی دیكه، ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ سیایه‌تی
نێوده‌وڵه‌تی؟
د . ئاشتی راست ناکات
که ته‌نها باسی پاشماوه‌ی نه‌وت ده‌کات، هیچ ده‌سته‌و
کۆمه‌ڵێکی ناوخۆیی و نێو نه‌ته‌وه‌یی
لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌و کاروانه تانکه‌رانه نه‌کردوه‌و
ته‌ماشای چه‌ند تانکه‌رێکیان نه‌کردوه تاکو بزانن نه‌وه‌تی
ره‌شه یان نا، به‌نزین و نه‌وتی سپیه یان پاشماوه‌یه،
ئه‌وی من ئاگادارم ئه‌ویه:
·نیوه‌ی ئه‌و به‌شه به‌نزین و نه‌وته سپیه‌ی
که له به‌غداوه دێت بۆ کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌ش
بکرێ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، به‌و تانکه‌ره ده‌نێرێته
ئێران و تورکیا‌و سوریا، به‌شێک له‌و کاروانه به‌نزین
و نه‌وته گه‌یشتۆته ئازرباینجان و له‌وێ گیراوه،
ده‌وڵه‌تی ئازرباینجان شه‌هرستانی ئاگادار کردۆته‌وه‌و
شه‌هرستانیش ئه‌و نیوه به‌شه‌ی له ده‌سه‌ڵات
بڕی.
·به‌شی دووهه‌می ئه‌و کاروانه تانکه‌رانه نه‌وتی ره‌شه،
ئه‌وه‌ش به‌شێکی له بیره نه‌وتیه‌کانی کوردستان
ده‌ردێن و به‌شێکیشی هی دزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
به‌غدایه بۆ به‌دناو کردنی کورد به‌رێگای
کوردستاندا ده‌ینێرنه ده‌ره‌وه‌و داهاته‌که‌شی بۆ باخه‌ڵی
چه‌ند که‌سێک ده‌بێت.
·به‌شی سێهه‌می پاشماوه‌یه، کاتێک ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ده‌ستکاری نه‌وتی کوردستان ده‌کات، ده‌بێ پێش
ده‌رهێنانی بیر له هه‌موو شتێک بکاته‌وه، به‌تایبه‌تی
پاشماوه‌ی نه‌وت، چونکه ئه‌مڕۆ پاشماوه‌ی نه‌وته
دنیا به‌رێوه ده‌بات، له‌و پاشماوه‌یه هه‌موو جۆره
پلاستیک و رێگا‌و بانی لێ دروست ده‌کرێت، بۆ
نمونه: نیوه‌ی ئوتومبیله‌که‌ت و کۆمپیوته‌ره‌که‌ت
له پاشماوه‌ی نه‌وت دروست کراوه، نابێ به‌چاوێکی ساده
ته‌ماشای پاشماوه‌ی نه‌وت بکرێ.
وڵاته گه‌وره‌کان به‌تایبه‌تی
ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا، به‌شێک له سیاسه‌تی
خۆیان به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌رێوه ده‌به‌ن، گه‌مارۆی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش بۆ سه‌ر هه‌ر وڵاتێک به‌شێکه
له‌و سیاسه‌ته، له‌به‌ختی کورد دوو داگیرکه‌ری کوردستان
(عێراق و ئێران) هه‌ردوکیان توشی ملهوڕی بوون
و به‌هۆی گه‌مارۆی ئابووریه‌وه ده‌ست
پێیان به‌سترا، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی پارتی و
یه‌کیه‌تی هه‌وڵی تێکشکاندنی گه‌مارۆیه‌که
ده‌ده‌ن، هه‌موومان ده‌مان دیت له‌کاتێکدا گه‌مارۆ له‌سه‌ر
عێراق بوو به‌تایبه‌تی گه‌مارۆی نه‌وتی، ده‌سه‌ڵاتی
کوردی گه‌مارۆکه‌ی ده‌شکاندو رۆژانه هه‌زاران تانکه‌ر نه‌وتی
بۆ سه‌دام حوسه‌ین ده‌فرۆشت، وا ئه‌مڕۆش گه‌مارۆ
خرواته سه‌ر ئێران به‌تایبه‌تی گه‌مارۆی نه‌وت و
به‌نزین، بۆخۆت به‌چاوی خۆت ده‌یبینی
که ده‌سه‌ڵاتی کوردی چاوپۆشی ده‌کات له
تۆپبارانی رۆژانه‌ی ئێران و بایه‌خ به گه‌مارۆکه
نادات و رۆژانه به‌هه‌زاران تانکه‌ر به‌نزین و نه‌وت بۆ
ئێران ده‌نێرێ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وه‌زیری نه‌وتی
عێراقی حوسه‌ین شه‌هرستانی به‌هێز ده‌کات به‌رامبه‌ر
به ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاش چاوی
خۆیان ده‌نوقێنن له هه‌موو بڕیارێکی
شه‌هرستانی.
7 ـ به‌رای
ئێوه له‌كوردستان پێویست نییه، وه‌ك چۆن هه‌ندێك
رێكخراو كار له‌سه‌ر چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ
ده‌كه‌ن، به‌هه‌مان شێوه رێكخراو دابمه‌زرێت بۆ
چاودێری سامانی سروشتی هه‌رێمی كوردستان؟
به‌ڵی
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین که رێكخراو دابمه‌زرێت
بۆ چاودێری سامانی سروشتی هه‌رێمی
كوردستان، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردیه رێگا نادات ئه‌و
رێکخراوه کاری ئاسای خۆی بکات و زوو
داگیری ده‌که‌ن، به‌دووری مه‌زانه که ده‌سه‌ڵات ئه‌و
رسته‌یه‌ی خوێنده‌وه بۆخۆی
رێکخراوێکی له‌و جۆره دروست بکات و وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان
شاهیدی به‌درۆیان پێ بدات.
8 ـ
ئایا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی رێكخراوی له‌و چه‌شنه
هه‌یه كه چاودێری دابه‌شكردنی عادلانه‌ی
سامانی سروشتی وڵاتان بكات، وه‌ك كامانه؟
له وڵاتان ده‌ستور هه‌یه‌و
ده‌ستوره‌که‌ش کاری ئه‌و رێکخراوانه ئه‌نجام ده‌دات،
میدایاکانیش چاوی جه‌ماورن و به حوکمی ئه‌و ده‌ستوره
رێگا به‌هیچ که‌سێک ناده‌ن 100 دۆلار له داهاتی ده‌وڵه‌ت
بۆ خۆی به‌لا بنێ و ئه‌گه‌ر کردیشی
ئابڕوی ده‌به‌ن و له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لاده‌به‌ن و ده‌یده‌نه
دادگا.
9 ـ به‌رای
ئێوه خه‌ڵكی كوردستان چۆن سوودمه‌ند ده‌بێت له
پرۆژه‌ی نابوكۆ، كه به‌هۆیه‌وه گازی
سروشتی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی
بۆرییه‌وه، له‌ئاسیای ناوه‌ڕاست‌و ناوچه‌ی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه له‌ڕێگه‌ی
خاكی توركیاوه بۆ ئه‌وروپا ده‌گوازێته‌وه؟
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی
کوردی و زاناکانی له روانگه‌ی نه‌وت و گازه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ
به‌نه‌زانانه به‌جێگا پێیه‌کانی ئێمه‌دا ده‌ڕۆن،
بیست ساڵ پێش ئێستا من
پڕۆژیه‌کم داڕشتوه که کوردستانی گه‌وره
ببێته مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک گرتنه‌وی هه‌ر چوار ده‌یای
گه‌وره له رێگات دروست کردنی لوله راکێشانێکی
گاز‌و نه‌وتی + ی له‌به‌ینی هه‌ر چوار ده‌ریاکه،
پڕۆژه‌که‌م داوته هێزی پاش په‌رده‌ی ئه‌مه‌ریکاو
به‌ریتانیا و پێشوازیش له‌و پڕۆژه‌یه‌م
کروه‌و پڕۆژه‌که‌ش به نه‌خشه‌وه له ناو کتێبه‌کانم دا
نیشان دراوه.
ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له رێگای تورکیاوه خه‌ریکیه‌تی
بۆ به‌شداری له‌و پڕۆژه تورکیه که ناوی (پڕۆژه‌ی نابۆکۆ) یه، پڕۆژه‌یه‌کی
ناته‌واوه‌و په‌سند نیه له لای ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو
ئێمه، هه‌ر ئه‌وه‌شه که شه‌هرستانی به‌هۆی
چاونوقانێکی ئه‌مه‌ریکاوه دژی پڕۆژه‌که وه‌ستایه‌وه.
ئێمه‌ش له‌دژی
ئه‌و پڕۆژه‌یه راده‌وستین و نامانه‌وێ ده‌وڵه‌تی
تورکیا بکه‌ینه ده‌مڕاستی نه‌وت و گازی کوردستان
و ده‌مانه‌وێ وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ست
کورده‌وه بێت دوور له ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب و تورک و فارس،
پڕۆژه‌که‌ی منیش تاکه رێگایه‌که بۆ
یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان و سه‌ربه‌خۆیی.
10 ـ
كێشه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی‌و هه‌رێمی
كوردستان له‌باره‌ی نه‌وته‌وه له‌سه‌ر گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانه،
حكومه‌تی هه‌رێم داواكاره حكومه‌تی عێراقی خه‌رجی
ئه‌و كۆمپانیایانه بدات كه وه‌به‌رهێنان له نه‌وتی
كوردستان ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌و داوایایه‌ی حكومه‌تی
هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ ئایا ته‌نها ئه‌وه
كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی‌و هه‌ولێره
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌وت؟
من کێشه‌یه‌ک شک
نابه‌م له‌نێوان ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌رێمی
کوردستاندا، جارێکی تر لێره‌شدا
دوپاتی ده‌که‌مه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێخه‌به‌ره
له سیاسه‌تی نه‌وت، کێشه سه‌ره‌کیه‌که له
نێوان ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو هه‌رێمی
کوردستان دایه، ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا نه‌وت و
گازی کوردستان ناده‌نه جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود
بارزانی، ئه‌گه‌ر بیان ویستبایه نه‌وته‌که‌یان
بدنێ، شه‌هرستانی نه‌یده‌توانی هیچ
بڕیارێک ده‌ربکات.
من به‌رده‌وام له شه‌ڕدام
له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی که هاتوون نه‌وت
بۆ جه‌ڵال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی ده‌رده‌هێنن،
له‌شه‌ڕه‌کانیشم دا سه‌رکه‌وتوم،
توانیومه ده‌ست قاچی ئه‌وان و ده‌یانی وه‌ک خه‌لیل
زاده‌و گارنه‌ریش ببه‌ستم و به‌دناویشیان بکه‌م، ره‌نگه
لێم بپرسێ باشه بۆ وا ده‌که‌ی ؟، منیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم،
نامه‌وێ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی و دزه‌کانی
وه‌ک خه‌لیل زاده‌و گارنه‌رو ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتیانه،
چاڵگه نه‌وتیه‌کانی کوردستان به‌تاڵ بکه‌ن و
بیفرۆشن، داهاته‌که‌ش بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق و
چه‌ند باخه‌ڵێک بێت، کورد چه‌نده خێری له‌نه‌وتی
که‌رکوک دیوه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش خێر له ده‌رهێنانی ئه‌و
نه‌وته ده‌بینێ که به‌و شێوه‌یه بێته ده‌ره‌وه.
11 ـ ئه‌و
بۆندانه‌ی هه‌رێم ده‌یانكات له‌گه‌ڵ
كۆمپانیا بیانییه‌كان، تاچه‌ند
یاسایی‌و ته‌ندروستن؟ بۆ نمو‌ونه پێدانی
60%ی داهات بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ به‌كۆمپانیاكانی
وه‌به‌رهێنانی له كوردستان له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه،
كه‌مه یان زۆره، ئایا له هه‌ر وڵاتێك ئه‌و
كۆمپانیایانه وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌و رێژه‌یه
له قازاج داواده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر نموونه‌تان لابێت باشتره بۆ
روونبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه.
کاکی من، ئه‌و
بۆندانه‌ی هه‌رێم ده‌یانكات له‌گه‌ڵ
كۆمپانیا بیانییه‌كان نا یاساین، ئه‌گه‌ر
یاسایی بوبان، بۆ وا حه‌وت ساڵه
کۆمپانیایه‌ک یان ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم نه‌یانتوانی
سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن له به‌یاسا کردنی ئه‌و
بۆندانه، ئه‌وی من ئاگادارم زه‌ربی سور به‌سه‌ر هه‌موو
بۆنده‌کان داهاتوه‌و له‌دوا رۆژیش دا ئه‌و
کۆمپانیایانه توشی دادگا ده‌بن.
سیسته‌می
نێوده‌وڵه‌تی له 50 به 50 تێناپه‌ڕێ،
ئێمه له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی نه‌وتی کوردستان
دا 50 به 50 له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئۆکسدنته‌ڵی
ئه‌مریکی رێک که‌وتبووین و داهاته‌که‌ش بڕواته
حسابێکی تایبه‌ت بۆ دروستکردنی کوردستانێکی
مۆدێرن، واشمان بڕیار دابوو وه‌ک له‌سه‌میناره‌کاندا
باسمان ده‌کرد: به‌شی سه‌ردار پشده‌ری و
جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی و جوتیارو
کرێکار‌و حه‌مباڵێک به‌قه‌ده‌ر یه‌ک بێت، هه‌ر
ئه‌وه‌ش بوو به هۆی سه‌ره‌کی که رێگا له ئێمه
گیرا.
12 ـ
هیچ زانیارییه‌كتان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و 40 كۆمپانیا
بیانیه‌ی كه له 17 وڵاتی جیهانه‌وه له هه‌رێمی
كوردستاندا له بواری نه‌وتدا كارده‌كه‌ن، وه‌ك د. ئاشتی هه‌ورامی
ئاماژه‌یان پێده‌كات؟
به‌ڵێ
زانیاری ته‌واومان له‌سه‌ریان هه‌یه، به‌شێکیان
به‌شدار بوون له شکاندنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر عێراق و ناویان
له لیستی گه‌نده‌ڵی نه‌وت به خۆراک دا هه‌یه،
به‌شێکیشیان شه‌ریکی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی و که‌سایه‌تیه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتن، به‌شێکی
زۆری (سه‌هم) ئه‌و کۆمپانیایان کریوه‌ته‌وه‌و
بۆندی نه‌وتی کوردستانیشیان داونێ، به‌مانای
ئه‌و که‌سایه‌تیانه سێ جۆره ده‌ستکه‌وتیان ده‌بێت،
به‌شێک له رێگای سه‌همه‌وه، به‌شێکیش له
کۆمیشۆن و به‌شێکیش له فرۆشتنی نه‌وته‌که.
13 ـ
ئێمه به‌چیدا بزانین كه رۆژانه چه‌ند هه‌زار به‌رمیل
نه‌وت له خاكی كوردستان ده‌رده‌هێنرێت،گره‌نتی
چییه بۆئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی یه‌كجار
زۆری ئه‌و نه‌وته ده‌ربهێنرێت‌و تۆماریش نه‌كرێت؟
ئایا به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن چۆن ده‌توانن
كۆنتڕۆڵی ئه‌وه بكه‌ن، یان ئایا له
وڵاتانی دیكه چۆن ئه‌وه كۆنترشۆڵ
كراوه؟
سه‌رکردایه‌تی
پارتی و یه‌کیه‌تی له‌هه‌موو ژیانیان دا
حسابیان نیشانی جه‌ماوه‌ر نه‌داوه‌و نیشانیشی
ناده‌ن، به نیشان نه‌دانی حساباتی ئه‌مڕۆ
حساباتی دوێنی له‌بیر خه‌ڵک ده‌به‌نه‌وه، وه‌ک
پێشتر باسم کرد، ئۆپزسیۆن له‌ناو ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات
دا نیه، خه‌ڵکانی وه‌ک من و تۆش هه‌تا به‌ته‌نگ
خوێنی کورده‌وه بین هیچمان له‌ده‌ست نایه، چونکه
ئۆپۆزسیون ده‌بێ وه‌ک ئه‌وان بێ‌ویژدان
بێ و به حوکمی لوله‌ی تفه‌نگ بڵێی من ئه‌و
قبوڵ ناکه‌م، چونکه ئه‌وان گوێ بۆ قسه‌ی راست و ره‌وا
راناگرن و کاگه‌زی خه‌ڵکانی وه‌ک من و تۆ ناخوێننه‌وه.
وڵاتانی
دیکه دوو جۆرن: وڵاتی دیموکراتی و
وڵاتی دیکتاتۆری، به‌ریتانیا وه‌ک
وڵاتێکی دیموکراتی سه‌د ساڵه نه‌وت له‌وڵاته‌که‌ی
خۆی و له جیهان ده‌ردێنێت و هیچ که‌سێکیش
نه‌یتوانه‌وه گه‌نده‌ڵی له داهاتی نه‌وته‌که‌دا بکات،
معه‌مه‌ر قه‌زافی لیبیا‌و سه‌رانی وڵاتانی که‌نداو
و سعودیه‌ش وه‌ک دیکتاتۆرێک ده‌ستکاری نه‌وت ده‌که‌ن
و حساباتی نه‌وته‌که‌ش نیشانی که‌س ناده‌ن.
14 - ده‌توانن
نموونه‌ی وڵاتێكمان بۆ باسبكه‌ن كه وه‌ك كوردستان
رۆژانه نزیكه‌ی 100 بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت
به‌رهه‌مبهێنێت، به‌ڵام ئاو‌و كاره‌با، خزمه‌تگوزاری له
ئاستێكی خراپ‌دا بێت؟
ـ یان
به‌دیوێكی دیكه‌دا چۆن ده‌كرێت
كۆنتڕۆڵی داهاته‌كه‌ی بكرێت، ئه‌و
میكانیزم‌و ئالییه‌تانه چیین كه
وڵاتانی دیكه په‌یڕه‌ویان كردووه بۆ
كۆنترشۆڵی داهاتی نه‌وت‌و نه‌دزینی؟
من زیاتر له 10
وڵاتی ئه‌فه‌ریقا گه‌راوم، به‌شێک له‌و وڵاتانه
خاوه‌ن نه‌وتن وه‌ک ئه‌نگۆلاو نێجیریا، من ئه‌و به‌شه‌ی
کوردستانم وه‌ک یه‌کێک له‌و وڵاته ئه‌فریقایانه
دێته به‌ر چاو که بێویژدانی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر
وڵاته‌که‌دا کێشاوه، به‌شێک به چه‌ند ساڵێک ده‌بنه
ملوێنه‌رو بلوێنه‌ر، به‌شێکیش پاره‌ی پێ
نیه بۆ کرینی ده‌رمانی ده‌رده‌که‌ی.
کۆنترۆڵی
داهات به سیسته‌م ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌که
دیموکراتیه‌کی راسته‌قینه بێت وه‌ک ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو
ئوسترالیا، ئه‌وا ده‌توانرێ داهات و به‌رێوه‌بردنی
وڵات کۆنترۆڵ بکرێ، ئه‌گه‌ر سیسته‌میش
دیکتاتۆری بوو، ئه‌وا هیچ که‌سێک ناتوانێ
باسی داهات بکات و کۆنترۆڵی بکات.
15 ـ ئێوه
له‌ساڵی ساڵی
1992 دا بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستكاری نه‌وتی كوردستانتان
كردوه، ئایا نه‌وتی چ ناوچه‌یه‌كتان ده‌رهێنا، ئه‌و
پرۆژه‌یه دواتر چی به‌سه‌رهات؟
ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی
زانستیانه‌ی سه‌رده‌م له ساڵی 1991 پڕۆژه‌ی
نه‌وتی کوردستان‌مان هێنایه کایه‌و پشتیوانی
سیاسی و ئابوری و ته‌کنیکیمان به‌ده‌ست هێنا،
به باخه‌ڵی خۆمان بیره نه‌وتیه‌کانی
شیواشۆکمان کرده‌وه‌و له‌سه‌ر خاکی کوردستان‌مان نوسی نه‌وتی
کورد (KURD OIL) به‌نه‌وتی کوردستان
ئاگرمان تێبه‌ردا، درێژه‌ی باسی پڕۆژه‌که‌ی
ئێمه له‌و گفتوگۆیه‌دا باس کراوه که له‌گه‌ڵ
گۆڤاری بارزانمان کردوه که له خواره‌وه دانراوه.

دوای ئه‌وه‌ی که
مام جه‌لال و کاک مه‌سعود له‌رێگای ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانه‌که‌یان
منیان ده‌نگدا که نابێ باسی نه‌وتی کوردستان بکه‌م، من
دوو رێگام له‌پێش بوو: رێگای بێمنه‌تی وه‌ڵام
نه‌دانه‌وه‌یان یان دوورکه‌وتنه‌وه له‌وڵات، له‌و سه‌رده‌مه‌دا
تورکیا‌و ئێران پێشنیاریان پێکردم که
یارمه‌تی سه‌ربازیم بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان نه‌ده‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌مزانی که
تورکیا‌و ئێران له‌خۆشه‌ویستی من و کورد نیه
که ئه‌و پشتیوانیه ده‌که‌ن، بۆ هه‌لگیرسانی شه‌رێکی
خۆبه‌خۆیه له رێگای منه‌وه، منیش نه‌مده‌ویست
پڕۆژه‌کان به‌خوێنی کورد ئاو بده‌م بۆیه
داشکاندن و دورکه‌وتنه‌وه‌م هه‌ڵبژارد.
ئێستا کاک مه‌سعودو
مام جه‌لال ئاگادارن که ئه‌مه‌ریکیه‌کان
پێشنیاریان پێ کردم بۆ به‌ده‌ستهێنانی
داهاتێک تا کاتی خۆی دێت، نامه‌یه‌ک بۆ
وه‌زیری نه‌وتی عیراقی بنوسم بۆ وه‌رگرتنی
قۆنته‌راتی نه‌وتی شیواشۆک، ئه‌وان به
وزیری نه‌وتی عێراقیان گوتوه که ئه‌و قۆنته‌راته
بده‌ن به سه‌ردار پشده‌ی، به‌ڵام من رازی نه‌بووم، به ئه‌مه‌ریکایه‌کانم
گووت نوسینی ئه‌و نامه‌و وه‌رگرتنی ئه‌و قۆنته‌راته
بۆ من و کورد زه‌ره‌ری زیاتره له قازانج:
·من
بۆ به‌رژه‌وندی و داهاتی شه‌خسی خۆم کار ناکه‌م.
·نامه‌وێ
من نامه بۆ عه‌ره‌بێک بنوسم که رێگام بدا ده‌ستکاری نه‌وتی
کوردستان بکه‌م و له‌ولاشه‌وه من ده‌وڵه‌تی عێراقی به
ره‌سمی ناناسم و داوای دابه‌شکرانی ده‌که‌م.








ده‌سه‌ڵاتی
کوردی
دوای ئه‌وه‌ی که ئێمه‌یان ده‌نگداو پێیان
وتین نابێ ئێوه باسی نه‌وتی کوردستان بکه‌ن، ده‌ستیان
کرد به په‌یوه‌ندی کردن به کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان
و هه‌راجی نه‌وتی کوردستان، توانیان نزیکه‌ی شه‌ش
هه‌زار ملوێن دۆلار له کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان وه‌ر
بگرن و نه‌وتی کوردستان به‌نرخێکی ئه‌رزان بده‌ن به‌و
کۆمپانیا نه‌وتیانه، خۆیان بکه‌نه قاچاخچی
نه‌وت و ره‌شکردنی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان، وه‌زیره نه‌وته‌که‌یان
(ئاشتی هه‌ورامی) به‌ئاشکرا دزیه‌کی گه‌وره‌ی
لێ ئاشکرا بوو، ئێستا هیچ شوێنێکی دنیا
باوڕیان به په‌یمانه نه‌وتیه‌کانیان نه‌هێناوه‌و
بۆیه به ناچاری نه‌وتی کوردیان پێشکه‌ش به
ده‌وڵه‌تی عێراقی کرده‌وه.
![]()
11 – 04 –
2010
کاک ئاشتی هه‌ورامی ئه‌و خانوه
هی کێیه ؟


Luxury living: Tycoon Ashti Hawrami's imposing countryside mansion
The £4million mansion, in the village of Fawley
on the border of Buckinghamshire and Oxfordshire, stands in its own lush
grounds and has a sweeping drive.
Flamboyant: Ashti Hawrami 'has made
£13million from oil share sales'
دوێنی له کوردستان تیڤی،
له ناو به‌رنامه‌ی ئازادکرانه‌وه‌ی که‌رکوکدا، گڕی نه‌وتی
که‌رکوک و کۆڵانه پیس و داروخاوه گه‌ره‌که کورده‌کانم ده‌بینی،
بیرم ده‌که‌وته‌وه که سه‌دام حوسه‌ین پاره‌که‌ی نه‌وتی
که‌رکوکی له که‌رکوک خه‌رج نه‌ده‌کردو کۆشک و ته‌لاری
بۆخۆی پێ دروست ده‌کرد.
هه‌ر له‌و کاته‌شدا ئه‌و خانوه‌ی سه‌ره‌وه‌ی
کاک ئاشتی هه‌ورامیم بیرکه‌وته‌وه که له له‌نده‌ن به چوار
ملوێن پاوه‌ندی ئینگلیزی کڕیوه، که ده‌کاته
حه‌وت ملوێن دۆلار ,بۆ خوێندنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی
ته‌ماشای ئه‌م سه‌رچاوه‌یه بکه:
کاک ئاشتی و هاوبه‌شه دزه‌کانی کاک
ئاشتی، وا ده‌زانن سه‌رده‌می کۆنه‌و خه‌ڵک دزیه‌کان
نابینن، نازانن ئه‌مڕۆ سه‌رده‌مێکی تازه‌یه‌و
هیچ شتێک له کۆمه‌ڵگا گوم نابێ، کاک ئاشتی
بێجگه له کۆمیشیۆنی ئه‌و په‌یمانه
نه‌وتیانه‌ی که ده‌ستی هه‌ندێک
کۆمپانیای نه‌وتیان پێبڕیوه، وه‌ک
بۆخۆی ئاشکرای کرد که نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار
ملوێن دولاریشیان له کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان وه‌رگرتوه‌و
پاره‌که‌ی خستۆته حسابی تایبه‌تی خۆیه‌وه،
ئه‌و پاره‌یه‌ش له یه‌ک ساڵدا سێزده ملوێن پاوه‌ند
که ده‌کاته نزیکه‌ی 24 ملوێن دۆلاری
قازانجی ئه‌و پاره‌یه‌ی پێ بڕاوه.
پڕاڤۆ کاک ئاشتی و دزه هاوبه‌شه‌کان
و سه‌رۆک و ده‌ڵه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان، به‌راستی ته‌نها
ئێوه ده‌توانن برینی کورد سارێژ بکه‌ن و خاکه
داگیرکراوه‌کان به‌ده‌ست بهێننه‌وه.

سه‌ردار
پشده‌ری ژماره‌ی ناسنامه: b102
ئه‌م بابه‌ته 4064 جار بینراوه
سوێندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆکایه‌تی

بۆ دیتنی ئه‌و سوێنده،
ئه‌و لینکه لێده:
http://www.kncsite.com/kurdi/nusrawe/serdarp1.pdf










كاندیدایه‌كی
سه‌رۆك كۆماری ئێران له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ
مادنیوز
13-05-2009
سه‌ردار پشده‌ری كاندیدای سه‌رۆك
كۆماری ئێران له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ
"ماد نیوز"، تیشك ده‌خاته سه‌ر ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی
له خۆی پاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك
كۆماری ئێران، هاوكات پۆژه‌ی كاری
خۆی له‌و باره‌وه بۆ "مادنیوز" ئاشكرا ده‌كات.

وتووێژ:
ماد نیوز
له
رۆژی 4/5/2009، كوردێكی دانیشتووی له‌نده‌ن،
به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك رایگه‌یاند:
خۆی بۆ ده‌یه‌مه‌ین خۆلی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
سه‌رۆك كۆماری ئێران كاندید كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا،
سه‌ردار پشده‌ری، وێرای باس كردن له روشی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كورده‌كان له
ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه ئه‌و ده‌یه‌وێ ئه‌گه‌ر
ببێته سه‌رۆك كۆمار، چه‌ندین پرسی گرنگ له
ئێران كه ئێستاكه وه‌كوو گرفتێك له كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی ده‌ناسرێ، چاره‌سه‌ر بكات.
پشده‌ری
له‌و وتووێژه‌دا پێی وایه، كاندیدا بوونی ئه‌و
بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران
وای كردووه كه كاندیداكانی دیكه باس له نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی ناو ئێران.
ئه‌وه‌ی
له خواره‌وه ده‌یخوێنه‌وه ده‌قی وتووێژی
"ماد نیوز" له‌گه‌ڵ سه‌ردار پشده‌ری
كاندیدای ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
سه‌رۆك كۆماری ئێرانه:
ماد نیوز: خۆتان بناسێن، خه‌ڵكی
كوێن و دانیشتووی چ وڵاتێكن ئێستاكه و باس
له رابردووی سیاسی خۆتمان بۆ بكه.
سه‌ردار پشده‌ری: خۆم به کوردێکی
میدیایی ده‌زانم که له‌و سه‌رده‌مه‌دا خێڵه‌که‌مان
خێڵی سوێسنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
خۆی هه‌بووه(بڕوانه نه‌خشه‌ی میدیا.
باوکم خه‌ڵکی گوندی
بێورانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شته‌و منیش له
هاوینی 1948 له کوێستانی کێلێ ی سه‌ر
سنوری عێراق و ئێران له‌دایک بووم و له هه‌ردوو
دیوی عێراق و ئێران ناو نوس کراوم، ناسنامه و
پاساپۆرتی هه‌ردوو وڵاتم هه‌یه، باردۆخی به‌شداربوونم
له رۆڵی شۆڕشگێری رێگای
پێنه‌داوم وه‌ک پێویست له عێراق و ئێران
جێگیر ببم ماوه‌ی 30 ساڵه له له‌نده‌ن ده‌ژیه‌م و
پاساپۆرتی به‌ریتانیم هه‌یه.
بێجگه له
باوکم له به‌شداری شۆڕشدا، له‌ساڵی 1963 وه‌ک
بچوکترین ته‌مه‌نی پێشمه‌رگه که ئه‌و کات ته‌مه‌نم 15
ساڵ بوو بووم به پێشمه‌رگه، وه‌ک ئه‌فسه‌رێکی چاپووک به‌شداریم
کردوه له ده‌یان نه‌به‌ری ناودار وه‌ک شه‌ڕه‌کانی
دۆڵی شه‌هیدان و گه‌لی عه‌لی به‌گ و
کوڕه‌ک و زۆزک و هه‌ندرێن تاکو هه‌ره‌سی 1975 که
بریندار بووم.
له
ساڵی 1979ش له ئازادبوونی به‌شێکی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا رۆیشتمه‌وه ناوچه‌ی سه‌رده‌شت هاوکاری
حیزبی دیموکراتم کرد له رێکخستنی له‌شکری
حیزب و کۆمیته‌ی نیزامیمان دروست کرد‌و
خۆشم بوومه ئه‌ندامی کۆمیته‌که‌و فه‌رمانده‌ی
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، له‌به‌ر هه‌ندێ هۆی سیاسی
پێش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ کورده‌کان و
رژێمی ئێرانی، ئێرانم به‌جێ هێشت و
رۆێشتمه له‌نده‌ن، له له‌نده‌نیش له رێگای
دیپلۆماسیه‌وه که‌م ته‌رخه‌میم نه‌کردوه له به‌ره‌وپێش
بردنی ره‌وڕه‌وه‌ی کوردایه‌تی، له
ساڵی 1991 له‌کاتی کۆڕه‌وه‌که‌دا پڕۆژه‌ی
نه‌وتی کوردستان و پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی
موسڵمان هێنایه‌کایه.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی
زانیاری زیاتر له ناسنامه‌ی خۆم و
خێڵه‌که‌م، ته‌ماشای هه‌ردووک به‌شی ئه‌و لینکه
بکه:
http://www.kurd-oil.net/kcv.htm
مادنیوز: له چ رێگه‌یه‌كه‌وه ناونوسیتان
كرد بۆ سه‌رۆك كۆماری ئێران؟
سه‌ردار پشده‌ری: ئیمێڵمان ناردووه بۆ
سه‌فاره‌تی ئێران له له‌نده‌ن و کۆپیه‌که‌شمان داوه‌ته
ده‌وڵه‌تی ئێران و ده‌یان ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌و
میدیاکانی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.
مادنیوز: تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكتان
وه‌رگرتۆته‌وه؟
سه‌ردار پشده‌ری: به‌داخه‌وه تاکو ئێستا هیچ وه‌ڵامێکیان
نه‌داوینه‌وه‌و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌شیان ده‌بێته دوکه‌ڵێکی
سیاسی زۆر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی و
ئه‌و دوکه‌ڵه‌ش به به‌رژه‌وه‌ندی کورد ته‌واو ده‌بێت.
مادنیوز: هۆكاری به‌شداریتان چییه؟
سه‌ردار پشده‌ری: هه‌موومان ده‌زانین له‌به‌ر هه‌ر
هۆیه‌ک بێت کێشه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات
تارایه‌کی تاریکی به‌سه‌ر دادراوه‌و که‌متر له
میدیاکان دا ناوی ده‌هێنرێ، ناکرێ کورد هه‌روا
بێده‌نگ بێت و کێشه‌ی 20 ملوێن کوردی
رۆژهه‌ڵاتمان له‌بیر بچێته‌وه که به من لوڕ و به‌ختیاریش
به کورد حساب ده‌که‌م.
ئێمه‌ی کورد ده‌بێ تفه‌نک له‌کاتی خۆیدا بته‌قێنین
و ئه‌گه‌ر ئه‌و تفه‌نگه گوله‌شی نه‌بێت ده‌نگی ده‌بێت،
خۆ هه‌ڵبژاردنی من له رووی کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه کێشه‌ی کورد ده‌جولێنێته‌وه
چونکه من ده‌ناسن و هه‌موشیانم له‌و هه‌ڵسوکه‌وته ئاگادار کردوه،
له رووی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیشه‌وه، با بزانن
کوردیش توانا‌و داوای به‌ڕێوه‌بردنی
وڵاتی هه‌یه‌و به موفت من ئه‌و هه‌ڵایه‌م ساز نه‌کردوه،
له‌رووی کورده‌واریشه‌وه ئه‌و خۆهه‌ڵبژاردنه به‌خه‌به‌رهێناهی
کورده له‌و خه‌وه قوڵه‌و به‌رز بوونه‌وه‌ی ووره‌ی هه‌موانه.
مادنیوز: تا ئێستا سه‌ردانی ئێرانتان
كردووه؟ ئاگاداری یاساكانی ئێران هه‌ن و چۆن
ده‌توانن ئه‌ركی سه‌رۆك كۆماری به‌رێوه ببه‌ن؟
سه‌ردار پشده‌ری: له ساڵی 1979 وه سه‌ردانی
ئێرانم نه‌کردوه، ئه‌گه‌ر ئێران به خۆهه‌ڵبژاردنی
من رازی بێت، ئه‌وا به ئاگاداری کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌ی و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌نوسی بیانی ده‌گه‌رێمه‌وه
ئێران.
به‌ڵێ
ئاگاداری یاساکانی ئێران هه‌ین که رێگا به
کورد‌و سونه نادات که ببێته سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام
خۆهه‌ڵبژاردنی ئێمه ئه‌و یاسایه‌یان
پێ ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌ر نه‌شی گۆڕن
ئێمه به‌و به‌ڵگه‌ی رێگا پێنه‌دانه‌وه
شکاتی دادگای لاهایان لێ ده‌که‌ین، خۆ هه‌لبژارنه‌که‌ی
ئێمه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی جولاندو بۆ
یه‌که‌م جاره دوای ده‌نگۆی ئێمه‌یان
بیست ده‌ستیان کرد به ناوهینانی نه‌ته‌وه‌کانی ناو
ئێران.
ئه‌رکی سه‌رۆک
کۆماری زۆر گران نیه:
1 - سه‌رۆک
کۆماری بێ‌ویژدان و دز هه‌یه، سه‌رۆک
کۆماری به‌ویژدان و پاکیش هه‌یه.
2 – سه‌رۆک کۆماری پێشێلکه‌ری
یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، سه‌رۆک
کۆماری یاساناسیش هه‌یه.
ئێمه
پێمانوایه هه‌ر له دروستبوونی ئێرانه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ،
تێکڕای به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێران نه‌یان
توانیوه وه‌ک پێویست به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
ئێران بکه‌ن، نزیکه‌ی پێنج ملوێن
ئێرانی کوژراوه‌و زیاتر له پێنج ملوێنیش
بریندار بووه، له هه‌موو ده‌ورانه‌کاندا داهاتی ئێران وه‌ک
پێویست خه‌رج نه‌کراوه، کوردێک به‌قه‌ده‌ر فه‌له‌ستینیه‌ک
یان سۆمالیه‌کی له داهاتی ئێران ده‌ست نه‌که‌وتوه.
ئێمه
پڕۆژه‌ی خۆمان داڕشتوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
ئێران و وێنه‌ی پڕۆژه‌که‌شمان داوه‌ته کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی، خاڵه گرنگه‌کانیش ئه‌مانه‌ن:
1 – ئێمه
پابه‌ند ده‌بێن به یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه‌و
هه‌ر چی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی
بڕیار بدات ئێمه جێ به‌جێی ده‌که‌ین.
2 – هه‌موو ئه‌و
یارمه‌تیانه راده‌گرین که له‌لایه‌ن رژێمی
پێشوه‌وه دراوه به گروپه ناپاسنده‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ی
وه‌ک فه‌له‌ستینیه‌کان و حیزبوڵڵه، پارکه له
ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵات خه‌رج ده‌که‌ین.
3 – 10
شاری گه‌وره‌و یه‌ک ملوێن گوندی مۆدێرن دروست
ده‌که‌ین.
4 – 10 کارگه‌ی
گه‌وره‌ی وه‌ک ئاسن و مس و ئه‌له‌منیۆم و
پاڵایشگای نه‌وتی تازه دروست ده‌که‌ین به‌تایبه‌تی
له ناوچه‌کانی کوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کانزا‌کان له‌و ناوچانه‌دان.
5 –
پڕۆژه‌یه‌کی ئاودێری گه‌وره‌مان بنیات
ناوه که ته‌واه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌راو ده‌کات که
شتێکی تازه‌یه‌و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی
زۆر ئه‌و پڕۆژه‌ی به‌لاوه گرنگه.
6 - ده‌ست
ده‌که‌ین به به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و پڕۆژه لوله
نه‌وتیه‌ی که ماوه‌ی 20 ساڵه دامان ڕشتوه
بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ر چوار ده‌ریاکه به یه‌که‌وه، که
ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
دڵخۆش ده‌کات.
ماد نیوز: ئایا پارته‌كانی كوردستانی
ئێران له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێوه ئاگادارن و
چیان كردووه بۆتان؟
سه‌ردار پشده‌ری: ئێمه هیچ پارتێکی
کوردستانیمان ئاگادار نه‌کردوه چونکه ئه‌ندامێ هیچ
پارتێک نین، پارته کوردستانیه‌کانیش تاکو ئێستا هه‌ڵوێستی
خۆیان ده‌رنه‌بڕیوه‌و
میدیاکانیشیان که‌مته‌رخه‌می نواندوه، پێم
وایه ئه‌و خۆ هه‌ڵبژاردنه‌ی من وه‌ک شه‌ڕێکی
کوردایه‌تی بێ باشتره له‌وه‌ی که شه‌ڕێکی
حیزبی بێت، حیزبه کوردیه‌کان هیچ زه‌ره‌رێک
ناکه‌ن له بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که، ده‌بۆ
میدیاکانیان هان بدابایه که ئه‌و خۆ هه‌ڵبژاردنه
زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بکه‌ن که هه‌یه بۆ چاو شکاندنی
داگیرکه‌ران، به‌ڵام به‌داخه‌و تاکو ئێستا وه‌ک
پێویست نه‌جولاونه‌وه.
**************************************
خامه‌نه‌ئی ده‌ڵێ:
ناهێڵم ناویشت بنوسرێ سه‌ردار
پشده‌ری

هه‌موومان ده‌زانین
رژێمی جه‌مهوری ئیسلامی له‌و رۆژه‌ی
هاتۆته ئاراوه پێشێلکاری مافی مرۆڤ و
یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات، ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێکیشه په‌نای بردوه بۆ دروستکردنی
ئۆتۆم و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆرێش له
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی
سه‌رانی ئێرانیش بۆ‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بێده‌نگ نه‌بێ
و گێژه‌ڵوکه‌یه‌کی سیاسی له‌سه‌ر ئێران
دروست بکات و هه‌ڕه‌شه به‌رامبه‌ر بکاته‌وه، به توند کردنی
سزای نێونه‌ته‌وه‌ی یان به په‌لاماردانێکی
سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، بێجگه له‌وه‌ی که
ئێمه له‌پێش هه‌موو که‌سدا گۆڤاری (Newsmax) مان ده‌ست که‌وت که ده‌ڵێ
ئێران به‌ره‌و رۆژێکی ره‌ش ده‌روات و شه‌ڕێکی
شه‌ش رۆژه‌ی گه‌رم به رێگاوه‌یه، رۆژنامه‌ی
ئاوێنه‌ش له 19 – 5 – 2009 بابه‌تێکی
بڵاو کرده‌وه له‌ژێر ناوی (ئیسرائیل به‌ته‌مایه
له‌كوردستانه‌وه هێرش بكاته سه‌ر ئێران)، له هه‌ردووک روشه‌وه گه‌لی
کورد زه‌ره‌رێکی زۆری لێده‌که‌وێ، ئه‌و
هۆکارانه‌ش ئێمه‌ی جولاندو ویستمان له‌سه‌روبه‌ندی
ئه‌و گێژه‌ڵوکه سیاسیه‌دا کێشه‌ی کورد
بجولێنینه‌وه له ناوخۆ و له‌ناو کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یدا به‌شێوه‌یه‌کی سیاسی
له رێگای خۆ کاندید کردنمان بۆ سه‌رۆک
کۆماری ئێران.
ئه‌وه‌بوو
ئێمه له 28 – 4 – 2009 به
ئیمێڵێک داوامان له سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تی
ئێران کرد که فۆڕمی خۆ کاندید کردن بۆ
به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان بۆ بنێرێ، سه‌رانی ده‌وڵه‌تی
ئێرانی به‌و خۆ کاندید کردنه‌ی ئێمه سه‌رسام
بوون و وتیان ئه‌و ماسته بێ موو نیه، سه‌ردار پشده‌ریه‌کی
30 ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری نه‌ته‌وه‌یی ناسراو له‌ناو
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی به موفت خۆی
کاندید ناکات، به‌شداری سه‌ردار له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا بومه‌له‌زه‌یه‌کی
سیاسی له ئێران دروست ده‌کات و کورده‌که‌مان لێ راست ده‌کاته‌وه،
به‌راستبوونه‌وه‌ی کورده‌کانیش به‌شێک له فارس و تورک و عه‌ره‌به‌کانی
ناو ئێران و ده‌ره‌وه لێمان راست ده‌بنه‌وه‌و ئاگر له خه‌رمانی
جمهوری ئیسلامی ئێران به‌رده‌بێت.
له
راستیدا ئێمه له‌سه‌ره‌تادا ده‌مانزانی که ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێران رێگا به ئێمه نادات که خۆمان کاندید بکه‌ین
و وه‌ڵامی ئێمه ناده‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که
میداو رادوێ و ته‌له‌فزوێنه کوردیه‌کان که‌مته‌رخه‌م
بوون و بایه‌خێکیان بۆ خۆ کاندید کردنه‌که‌ی
من دانه‌نا، به‌ڵام خۆ کاندید کردنه‌که‌ی ئێمه
زیاتر بۆ جولاندنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد بوو، که
کێشه‌که‌شی جولانده‌وه، بۆ یه‌که‌م جاره ده‌سه‌ڵاتدارانی
جمهوری ئیسلامی ئێران به‌و شێوه‌یه
ناوی کورد بهێنێ و ئایه‌توڵا کروبیه‌ک
بهێننه ئاراوه‌و بڵێ من کوردم و ده‌نگ بۆ من بده‌ن و
پڕۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌کانی ناو
ئێرانیان هێنایه کایه، خامه‌نه‌یی
یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی ئێرانی
دوای 20 ساڵ بۆ یه‌که‌مجار هاته کوردستان و له‌شاری
سنه وتی (سه‌ردار پشده‌ریه‌ک خۆی کاندید کردوه
بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران، ئه‌و پیاوه ده‌یه‌وێ
ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێ)، بێجگه له هه‌لوێستی
سه‌رانی جمهوری ئێرانی، له‌پاڵ ئه‌و خۆ
کاندید کردنه‌دا هه‌ندێ نامه‌ی سیاسیشمان بۆ
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ناردوه‌و
توانای کوردمان نیشان داوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری
ئێران به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا که ده‌سه‌ڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی
ئێران نه وه‌ڵامی داواکه‌ی منیان دایه‌وه‌و
ناویشیان نه‌خستمه ناو لیستی خۆ کاندید
کردنه‌وه، که ئه‌وه‌ش به‌به‌رژه‌وه‌ندی من ته‌واو بوو، به‌ڵام
خۆ کاندید کردنه‌که‌مان هه‌ڵکه‌ندنی سه‌نگه‌رێکی
نه‌ته‌وه‌یی و خۆ نیشاندانێکی
پڕتوانایی بوو، ئێمه تێک نه‌شکاوین،
ناویان نه‌خستوینه ناو لیسته‌که‌وه تا ده‌نگمان بۆ
بدرێ و له هه‌ڵبژاردندا نه‌مان دۆڕاندوه،
بۆیه ئێستا خۆمان به‌سه‌رۆک کۆماری
ئێران ده‌زانین و لێره‌ش به‌دواوه وه‌ک سه‌رۆک
کۆمارێکی داهاتو‌وی ئێران په‌یوه‌ندی به‌کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌که‌ین.
خۆشمان
ئاماده کردوه بۆ هه‌موو گۆڕانکاریه‌ک و له‌هه‌ل و مه‌رجێکی
سیاسی دا به‌پشتیوانی کۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئێران له
رێگای کوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه، گه‌لی
کوردیش لێره به‌دواوه داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئێران ده‌کات و هیچی تر خۆی به بچوکتر
نازانێ له فارس و تورکه‌کانی ناو ئێران و له‌به‌ر ئه‌وان
ناپاڕێته‌وه‌و داوای مافیان لێ ناکات.
سه‌ردار پشده‌ری
له‌نده‌ن 21 – 5 - 2009
http://www.kurd-oil.net/raste.htm
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=92e1d66c
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=Witar&J=116
http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=3619&Itemid=1
http://kurdonya.com/view.php?id=1133
http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=BirwrayNwseran&Jimare=681
http://www.heloykurdistan.com/news/wtar/wtar169.htm
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=4540
http://www.kurdistanreport.com/detail.aspx?page=articles&c=political&id=23690